سعووديه له سوودان كشتوكاڵ ده‌كات
ئه‌و وڵاته له چه‌قی هه‌ژاری و برسێتیدایه و ئیستا وڵاتانی كه‌نداو به‌تایبه‌تی سعوودییه چاوی له‌وه‌یه سودان بكاته كێڵگه‌یه‌كی كشتوكاڵی بۆ خۆراكی خۆی.
K24 – هه‌ولێر:
سودان كه ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاتی ئه‌فریقایه له رووی ده‌رامه‌تی سروشتییه‌وه به بوونی ئاو و خاك و هه‌وایه‌كی له‌بار بۆ كشتوكاڵ به‌جۆرێك به سه‌به‌ته‌ی خۆراكی عه‌ره‌ب ناسراوه، به‌ڵام ئه‌و وڵاته له چه‌قی هه‌ژاری و برسێتیدایه و ئیستا وڵاتانی كه‌نداو به‌تایبه‌تی سعوودییه چاوی له‌وه‌یه سودان بكاته كێڵگه‌یه‌كی كشتوكاڵی بۆ خۆراكی خۆی.
له‌گه‌ڵ دابه‌زینی نرخی نه‌وت و توندتربوونی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران و بوونی كه‌لێنی گه‌وره له ئاسایشی خۆراكدا، وڵاتانی كه‌نداو به تایبه‌تی سعودییه روویانكردووەته سودان و ده‌یانه‌ویت خۆراك و پێداویستی خۆیان لەو وڵاته بهرهەمبێنن، چونكه جوگرافیا و سروشتی سعودییه بواری ئه‌وه نادات به‌رهه‌مێكی زۆری كشتوكاڵی به‌ده‌ستبێنێت.
سودان كه به سه‌به‌ته‌ی خۆراكی عه‌ره‌ب ناسراوه، له رووی جوگرافیاوه نزكترین شوێنه بۆ سعودییه و له تێچووی دارایی‌ش لەو وڵاتە گونجاوە و له‌رووی سیاسیشه‌وه له سعودییه نزیكه، جگه له‌وه‌ش سعودییه زیاتر میسر ده‌خاته ژێر گوشاری خۆیه‌وه، چونكه شاده‌ماری ژیانی میسر كه رووباری نیله به سوداندا تێپه‌ڕده‌بێت.
له ساڵی 2013دا ئاستی وه‌به‌رهێنانی كشتوكاڵی سعودییە له سودان 7% بوو كه‌چی له ساڵی 2015دا بووە 50%، به گشتیش وه‌به‌رهێنانی وڵاتانی كه‌نداو له كشتوكاڵی سوداندا گه‌یشتووەته 23 ملیار دۆلار.
پیشبینی ده‌كرێت بۆ ئه‌مساڵ، ته‌نها سعودییه 15 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان له سودان بكات، حكوومه‌تی سودان ته‌نها بۆ كشتوكاڵی سعودییە 405 هه‌زار هێكتار زه‌وی دابینكردووه.
به‌گوێره‌ی پلانی نوێی ئابووری سعودییه بۆ ساڵی 2030، ده‌بێت ئاسایشی خۆراكی وڵات دابین بكرێت، نزیكترین و سه‌لامه‌ترین شوێنیش سودانه، چونكه ته‌نها ده‌ریای ناوه‌ڕاست ئه‌و دوو وڵاته جیاده‌كاته‌وه و له رووی سیاسی و ئایدۆلۆژیشه‌وه جێی مه‌ترسی نییه.
به‌ڵام سودان كێشه‌ی ئاڵوگۆڕی دراوی هه‌یه به‌هۆی گه‌مارۆكانی ئه‌مه‌ریكاوه، هه‌روه‌ها ژێرخانی بنه‌ڕه‌تی ئه‌و وڵاته لاوازه و یاساكانی وه‌به‌رهێنانیش له‌و وڵاته زۆر دژوارن بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی.
له هه‌موویشی گرنگتر ئه‌وه‌یه كه سودان پشكی ته‌واوی خۆی له ئاوی نیل به‌كاردێنێت، هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی نوێی كشتوكاڵی له‌سه‌ر حسابی به‌شه ئاوی میسر ده‌بێت به‌وه‌ش میسر دهكهوێتته ژێر ره‌حمه‌تی كشتوكاڵی سعودییە له سودان.