نزیك له‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و تیمی كوردستان24 ته‌قیونه‌ته‌وه
ئۆتۆمبێل و ئامێره‌كانی كوردستان24 به‌ر ته‌قینه‌وه‌كان ده‌كه‌ون
K24 – هه‌ولێر
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌كاتی ڕۆماڵی ڕاسته‌وخۆی پێشڕه‌وییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له میحوه‌ری خازر،له‌و جێگایه‌ی كه تیمی كوردستان24 سه‌رقاڵی ڕووماڵكردنی ڕه‌وشی شه‌ڕه‌كه‌ن،چوار ئۆتۆمبێلی بۆمبه‌كراوی داعش له‌نزیك هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌ته‌قنه‌وه،
له‌نێوان هه‌ردوو گوندی موفتیه و زاراخاتوون چوار ئۆتۆمبێلی بۆمبه‌كراو له‌گه‌ڵ چه‌ند ماتۆڕسوارێكی خۆكوژ،به‌ئاراسته‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دێن و له‌دووری 50 مه‌تر خۆیان ده‌ته‌قێننه‌وه.
له‌ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌دا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و تیمه‌كانی كوردستان 24 سه‌لامه‌ت بوون و هیچ زیانێكی گیانیان نه‌بووه،به‌ڵام ئۆتۆمبێل و ئامێره‌كانی په‌خشی ڕاسته‌وخۆی كوردستان 24 زه‌ره‌ر و زیانی به‌ركه‌وت.
له‌به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئۆپه‌راسیۆنێكی فراوانیان له‌ناوچه و گونده‌كانی كاكه‌یی و شه‌به‌ك له میحوه‌ری خازر ده‌ستپێكرد و شه‌ش گوندیان له‌و ده‌ڤه‌ره كۆنترۆڵ كرده‌وه،تیمی كوردستان 24 شان به‌شانی پێشمه‌رگه له‌پێشه‌وه‌ی به‌ره‌كانی شه‌ڕ ڕوماڵی شه‌ڕه‌كه‌یان ده‌كرد،وێنه تایبه‌ته‌كانی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله بۆمبه‌كراوه‌كانی داعش به‌ته‌نها له‌سه‌ر شاشه‌ی كوردستان 24 ده‌بینران.
