چواره‌م پۆلیسی نێو رووداوی هه‌ڵكوتانه سه‌ر كاپیتۆڵ، خۆی كوشت
تائێستا 500 كه‌س به تۆمه‌تی هه‌ڵكوتانه سه‌ر بینای كاپیتۆڵ ده‌ستگیركراون
K24 - مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌رتی كۆلۆمبیا له واشنتن، 3ی ئاب (ئۆگه‌ستی 2021) رایگه‌یاند، كه یه‌كێكی دیكه له‌و پۆلیسانه‌ی كه به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌بووه به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر بینای كاپیتۆڵ له 6ی كانوونی دووه‌م (یه‌نایه‌ری 2021)، خۆی كوشت، به‌مه‌ش ده‌بێته چواره‌مین پۆلیس و ئه‌فسه‌ری نێو رووداوه‌كه كه خۆیان كوشتووه.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی زه نیویۆرك پۆست، هیو كارۆ وته‌بێژی كه‌رتی كۆلۆمبیا رایگه‌یاند كه رۆژی 30ی تهمموز (یۆلیۆی 2021) ته‌رمی گۆنته‌ر ههشیده ئه‌فسه‌ری پۆلیسی پایته‌خت له ناو ماڵه‌كه‌یدا دۆزرایه‌وه كه خۆیكوشتووه.
هه‌روه‌ها كریستن میتزگێر وته‌بێژی به‌شی پۆلیسی پایته‌خت به سی ئێن ئێن-ی راگه‌یاند، كه گۆنتر ههشیده له ته‌مه‌نی 18 ساڵییه‌وه له هێزی پۆلیس-دایه.
گوتیشی: "ئێمه دڵته‌نگین وه‌ك ئیداره‌ی به‌شی پۆلیسی پایته‌خت، باوه‌ڕمان و نوێژه‌كانمان و پاڕانه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ خێزان و هاوڕێ ئه‌فسه‌ره‌كانی ههشیده-دایه".
رۆژی 6ی كانوونی دووه‌م (یه‌نایه‌ری 2021) ههشیده په‌یوه‌ندی ده‌كات به تیمی په‌رچه‌كردار بۆ فریاكه‌وتن له‌ناو به‌شی ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌ت، له‌كاتێكدا له ساڵی 2003ه‌وه له‌خزمه‌تی پۆلیس-دایه.
له رێگه‌ی په‌یجی GoFundMe كه پێگه‌یه‌كی خێرخوازی بێ قازانجی ئه‌مه‌ریكییه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره، هاوڕێیه‌كی ههشیده نوسیویه‌تی: "ههشیده، مێرد و باوك و دڵسۆز و خۆشه‌ویست بوو"، "كاریكرد بۆ خزمه‌تی جه‌ماوه‌ر و پاراستنی". شه‌وی 2ی ئاب (ئۆگه‌ستی 2021) زیاتر له 71 هه‌زار دۆلار بۆ خێزانه‌كه‌ی گۆنته‌ر ههشیده كۆكراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی زه نیویۆرك پۆست نوسیویه‌تی كه نانسی پێلۆسی سه‌رۆكی ئه‌نحومه‌نی نوێنه‌ران له په‌یامێكدا ههشیده-ی به قاره‌مان وه‌سفكرد و ده‌ڵێت: "قاره‌مانێك كه رسكی به ژیانی خۆیه‌وه كرد بۆ رزگاركردنی ئه‌ندامانی كۆنگرێس له بینای كاپیتۆڵ و كۆمه‌ڵگه‌ی كۆنگرێس و سه‌رخستنی دیموكراسی له‌و رۆژه‌دا".
دوو كاتژمێر دوای راگه‌یاندنی خۆكوشتنی ههشیده، هیو كارۆ وته‌بێژی كه‌رتی كۆلۆمبیا دوێنێ 3ی ئاب به كه‌ناڵی فۆكس 29ی راگه‌یاندووه كه رۆژی 10ی تهمموز -یش ئه‌فسه‌ری دیار و به‌توانا كایل دیفریتاگ خۆی كوشت له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه به‌ر له ههشیده و دیفریتاگ، دوو ئه‌فسه‌ری دیكه له‌سه‌ر رووداوی هه‌ڵكوتانه سه‌ر كهپیتۆڵ له‌ماوه‌ی رابردوودا خۆیانكوشتووه، له‌نێو ئه‌وانه‌شدا ته‌نیا گۆنته‌ر ههشیده راسته‌وخۆ له‌دوای پێدانی میدالی ئاڵتونی كۆنگرێس به ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری پۆلیسی كاپیتۆل، خۆی كوشتووه، هه‌رچی سێ ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی تره به‌ر له‌په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌ی رێزلێنانی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه، خۆیان كوشتووه.
ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ش كه تا ئێستا خۆیان كوشتووه هه‌ریه‌ك له: (هۆوارد لیبینگود، جیفری سمیس، گۆنته‌ر ههشیده و كایل دیفریتاگ).
به‌پێی رۆژمانه‌ی ی‌و ئێس توده‌ی، هۆوارد لیبینگۆد (51 ساڵ) رۆژی 9ی كانوونی دووه‌م (یه‌نایه‌ری 2021) واته 3 رۆژ دوای هه‌ڵكوتانه سه‌ر بینای كاپیتۆڵ، خۆی كوشت، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2005ه‌وه وه‌ك ئه‌فسه‌ری پاسه‌وان هاتۆته بینای كاپیتۆڵ. 4 رۆژ دواتریش جیفری سمیس-ی ته‌مه‌ن (32 ساڵ)، له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆیدا، دوای هه‌فته‌یه‌ك له رووداوه‌كه خۆی كوشت.
سمیس دوای 12 ساڵ كاركردن له‌ناو به‌شی پۆلیسی پایته‌خت، یه‌كێك بوو له‌و سه‌دان پۆلیسه‌ی كه له‌ناو بینای كاپیتۆڵ بڵاوه‌یان پێكرابوو. به‌پێی قسه‌ی ژنه‌كه‌ی كه رۆژنامه‌ی زه نیویۆرك تایمز دواوه، پارچه‌یه‌ك ئاسن له رۆژی هه‌ڵكوتانه سه‌ر بینای كاپیتۆڵ به‌ر سه‌ری كه‌وتووه و تووشی خه‌مۆكییه‌كی قورس بووه. دوای هه‌فته‌یه‌ك له رووداوه‌كه بڕیاریداوه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.
گوتیشی: "له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا له‌سه‌ر رێگه‌ی جۆرج واشنتن پاركوای به ده‌مانچه‌كه‌ی خۆی فیشه‌كێكی ناوه به‌سه‌رییه‌وه".
به‌پێی میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا تائێستا له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ی 6ی كانوونی دووه‌م (یه‌نایه‌ری 2021)، 500 كه‌س به تۆمه‌تی هه‌ڵكوتانه سه‌ر بینای كاپیتۆڵ ده‌ستگیركراون.
هه‌روه‌ها به‌پێی گوته‌ی به‌شی پۆلیسی پایته‌خت بۆ ئاژانسیWUSA9 )كه‌ناڵی ژماره 9ی سه‌ر به ته‌له‌ڤزیۆنی CBS ی تایبه‌ت به واشنتن و كه‌رتی كۆلۆمبیا)، رایگه‌یاند، كه كایل دیفریتاگ، رۆژی 6ی كانوونی دووه‌م (یه‌نایه‌ری 2021) هاوكاری پۆلیسه‌كانی كردووه كه قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ بسه‌پێنێت له‌و ناوچه‌یه‌كه‌دا دوای ئه‌وه‌ی كه به‌هه‌زاران هه‌واداری دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا توانیان بینای كاپیتۆڵ ببڕن و بچنه ناوی، ئه‌ویش بۆ په‌كخستنی په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 2020.
دیفریتاگ خه‌ڵكی ویلایه‌تی بنسلڤانیا و ماوه‌ی پێنج ساڵه وه‌ك جه‌نگاوه‌رێك له هێزی پۆلیسی پایته‌خت كارده‌كات.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پڕۆژه یاسای رێزلێنانی 4 ئه‌فسه‌ری بینای كاپیتۆڵ به‌رزكرده‌وه له مانگی حوزه‌یران و له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه به 406 ده‌نگی به‌ڵێ به‌رامبه‌ر 12ی نه‌خێر، په‌سه‌ندكرا. رۆژی 27ی تهمموز (یۆلیۆی 2021) میدالیای ئاڵتوونی كۆنگرێس درا به 4 ئه‌فسه‌ری بینای كاپیتۆڵ و پۆلیسی پایته‌خت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره جوامێرانه‌ی كه نویاندویانه به‌رامبه‌ر پاراستنی گیانی ئه‌ندامانی كۆنگرێس له 6ی كانوونی دووه‌م (یه‌نایه‌ری 2021).
به‌پێچه‌وانه‌ی سوپاوه، زیاتر خۆكوشتن له‌ناو یه‌كه‌كانی سوپادا بره‌وی هه‌بووه، به‌ڵام بوونی خۆكوشتن له‌ناو پۆلیسدا ده‌گمه‌ن و نامۆ بوو له ئه‌مه‌ریكا.