هاووڵاتییانی كه‌ركووك داوای ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شاره‌كه‌یان ده‌كه‌ن
هیچ بیانوویه‌ك نه‌ماوه بۆ به‌رده‌وامیدان به‌م دۆخه سه‌پێندراوه.. نه‌ك ته‌نها كورد، توركمانه‌كانیش له‌و دۆخه سه‌ربازییه‌ی شاره‌كه‌یان ناڕازین
K24- هه‌ولێر:
هاووڵاتییانی كه‌ركووك له دۆخی سه‌ربازیی شاره‌كه‌یان ناڕازین و داوا ده‌كه‌ن، ئه‌و ره‌وشه ئاسایی بكرێته‌وه، كه دوای رووداوه‌كانی 16 ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 و هێرشی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق بۆ سه‌ر كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر ئه‌و شاره‌دا سه‌پێنراوه.
له‌كاتێكدا نزیكه‌ی چوار ساڵه ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ربازی به‌سه‌ر كه‌ركووكدا سه‌پێندراوه، خه‌ڵكی ئه‌و شاره جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، هیچ بیانوویەك نەماوە بۆ بەردەوامبوون به‌مشێوه‌یه، جگە لە کورد، تورکمانەکانیش لە دۆخی ئێستای شاره‌كه‌یان رازی نین و ئیدارەی کەرکووکیش بە هاندانی تەعریب و نادادپەروەری تۆمەتبار دەکه‌ن.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق و ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك دووپاتیكرده‌وه، هەوڵەکان بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شارەکە بەردەوامە و کارەکانی لیژنه‌كه‌شیان کە بۆ ئەو مەبەستە ڕاسپێردراوە، قۆناغی باشی بڕیوە.
لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق کورد دەیەوێت بەهێزێکی زیاترەوە لەکەرکووك و ناوچەکانی كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به‌شداری بكه‌ن، بەڵام بە پێشمەرجی رەخساندنی دۆخێکی لەبار و ئازاد، بەتایبەت لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن.
H.B