نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ئيبراهيم ره‌ئيسى كۆبووه‌وه‌

رێواز فايه‌ق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و شاندى ياوه‌رى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ بوون

دیمه‌نێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌
دیمه‌نێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌

K24 – هه‌ولێر:

له‌ دووه‌م ڕۆژى سه‌ردانيدا بۆ تاران، به‌يانيى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2021/8/6 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئيبراهيم ڕه‌ئيسى، سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ رێواز فايه‌ق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و شاندى ياوه‌رى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ بوون، په‌يوه‌ندييه‌‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئێران، ئارامى و سه‌قامگيرى و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش، تاوتوێ كران.

هه‌ردوولا ئاماژه‌يان به‌ په‌يوه‌ندييه‌ مێژوويييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئيسلاميى ئێران كرد و جه‌ختيان له‌سه‌ر پته‌وكردنى بواره‌كانى په‌يونديى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلامى كرده‌وه‌ به‌تايبه‌تى بره‌ودان به‌ بوارى ئاڵوگۆڕى بارزگانى و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى سنووره‌كان و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى.

دوايين پێهشات و په‌ره‌‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه‌ و چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون.

دیمه‌نێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌
دیمه‌نێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌
ره‌ئیسی و نێچیرڤان بارزانی
ره‌ئیسی و نێچیرڤان بارزانی
دیمه‌نێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌
دیمه‌نێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌