حزبی دیموكراتی كوردستان تیرۆركردنی ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاند
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، حزبی دیموكراتی كوردستان (حدك) تیرۆركردنی مووسا باباخانی، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاند و له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه لە شاری هەولێر تێرۆر کراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، ناوبراو ئێواره‌ی رۆژی پێنجسه‌ممه، 6ی ئابی 2021 له‌لایه‌ن دوو كه‌سی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه رفێندرا و به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی له ژوورێكی هوتێلی "گوڵی سلێمانی" له شاری هه‌ولێر دۆزرایه‌وه و ئاسه‌واری ئه‌شكه‌نجه‌دانێكی زۆریش له‌سه‌ر لاشه‌كه‌ی دیاربوو.
جێگای ئاماژه‌یه، ناوبراو خه‌ڵكی كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و له‌دایكبووی ساڵی 1981ـه و له ته‌مه‌نی 16 ساڵییه‌وه په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی حزبی دیموكراتی كوردستان (حدك)ـه‌وه كردووه و دوا پۆستی له‌و حزبه، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی بوو.
H.B