ئه‌مڕۆ زۆرترین ژماره‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا گه‌یشته عێراق
ته‌ندروستی عێراق: هه‌رێمی كوردستانیش به‌شی خۆی له‌و ڤاكسینانه وه‌رده‌گرێت
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تای دۆزینه‌وه‌ی پێكوته‌ی دژ به كۆرۆنا، ئه‌مڕۆ زۆرترین ژماره‌ی ڤاكسینیان به‌ده‌ست گه‌یشتووه، كه له سه‌رووی دوو ملیۆن دانه‌یه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی , ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، "ئه‌و ژماره ڤاكسینه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ده‌ستیان گه‌یشتووه، زۆرترین رێژه بووه كه تا ئێسیتا له رۆژێكدا پێیان گه‌یشتبێت و له هه‌ردوو جۆری ڤایزه‌ری ئه‌مه‌ریكی و سینۆفارمی چینی پێكهاتوون".
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه به‌رێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای "كیمادیا" بۆ پیشه‌سازی ده‌رمان له عێراق گوتی: "ئه‌و دوو ڤاكسینه له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانه‌وه رێگه‌پێدراون"، له‌كاتێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه داوه، "ئه‌و بڕه ڤاكسینه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ده‌ستیان گه‌یشتووه، به‌سه‌ر ته‌واوی پارێزگاكانی عێراقدا دابه‌ش ده‌كرێت، به پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، وێڕای ئاواره‌ی كه‌مپه‌كان و ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری، ناوخۆ و ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبین".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ تاڕاده‌یه‌ك داكشان له ئاماری تووشبوون و مردن به كۆرۆنا له عێراق هه‌بوو، به به‌راورد له‌گه‌ڵ رۆژانی رابردوو، كه له هه‌ندێك رۆژ ژماره‌ی تووشبوون ده‌گه‌یشته سه‌رووی 13 هه‌زار كه‌س.
جێگای ئاماژه‌یه تا ئێستا زیاتر له 19 هه‌زار كه‌س له عێراق به‌هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و سه‌رووی ملیۆنێك و 700 هه‌زار كه‌سیش تووشی ڤایرۆسه‌كه بوونه، ته‌نیا ئه‌مڕۆش 57 كه‌س به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له 9 هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوونیش راگه‌یه‌ندران.
شایانی باسه، به‌هۆی ته‌شه‌نه‌شه‌ندنی خێرای په‌تاكه له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی دواییدا، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه خوارستی خه‌ڵك بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین زۆر زیادی كردووه، به‌شێوه‌یه‌ك، تا ئێستا سه‌رووی 2 ملیۆن و 100 هه‌زار كه‌س ڤاكسینیان وه‌رگرتووه.
H.B