به وێنه.. زانيوته گه‌لێك هه‌يه له‌سه‌ر وشكانى ناژين
له كه‌ناراوه‌كانى ماليزيا گه‌لێك ژيان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، كه هاووڵاتييه‌كانيان جگه له‌سه‌ر رووى ئاو، ناتوانن له وشكانييدا ژيان به‌سه‌ر به‌رن.
K24 – هه‌ولێر:
له كه‌ناراوه‌كانى ماليزيا گه‌لێك ژيان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، كه هاووڵاتييه‌كانيان جگه له‌سه‌ر رووى ئاو، ناتوانن له وشكانييدا ژيان به‌سه‌ر به‌رن.
له برى فێربوونى زمان و زانسته‌كان، منداڵانى گه‌لى باجاو هه‌ر له منداڵييه‌وه فێرى راوى ماسى و مه‌له كردن و درووستكردنى تۆڕى راوكردن و يه‌خت و به‌له‌مى بچووك و ناسينى زينده‌وه‌ره ئاوييه‌كان ده‌كرێن.
ماڵپه‌ڕى ده‌يلى مه‌يلى بريتانى بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌و گه‌له له ته‌نكايى كه‌ناراوه‌كاندا ژيان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و له‌سه‌ر رووى ئاوه‌كه‌وه ده‌توانن ژێر كه‌ناراوه‌كان ببينن و ئه‌وه‌ش يارمه‌تيده‌ريانه بۆ راوكردنى زينده‌وه‌ره ئاوييه‌كان.
ئه‌و گه‌له رووبه‌ڕووى كێشه‌يه‌ك بوونه‌ته‌وه، ئه‌ويش به هۆى هۆگربوونيان به ته‌نكايى كه‌ناراوه‌كانه‌وه منداڵه‌كانيان ناتوانن له وشكايى ژيان به‌سه‌ر به‌رن و ناچارن هه‌ر له‌سه‌ر رووى ئاو بمێننه‌وه.
ئه‌وان هاوشێوه‌ى ماسى به بێ ئاو ناژين، ئه‌گه‌ر چى هه‌ندێكجار پێويستيان به‌وه‌يه بۆ گونده نزيكه‌كان بچن و پێداويستييه‌كانى خۆيان بكڕن، به‌ڵام خۆيان دواناخه‌ن و به په‌له ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر رووى ئاوى كه‌ناراوه‌كان.
له ئه‌زموونێكى كه‌موێنه‌دا وێنه‌گرى ماليزيايى نگ چۆ كياى ته‌مه‌ن 43 ساڵ سه‌ردانى ئه‌و كۆمه‌ڵگه دابڕاوه‌ى كردووه و ژماره‌يه‌ك وێنه‌ى سه‌رنجڕاكێشى له باره‌ى ژيانى ئه‌و گه‌له‌وه تۆماركردووه. له‌و رێگه‌يه‌وه توانيويه‌تى يه‌كه‌م ئه‌ڵقه‌ى په‌يوه‌ندى له نێوان ئه‌و گه‌له و گه‌لانى سه‌ر رووى زه‌وى درووستبكات.
چۆ كيا، رايگه‌ياندووه، گه‌لى باجاو كۆمه‌ڵێك په‌نابه‌رن له فليپينه‌وه روويانكردووه‌ته ماليزيا و به هۆى نه‌بوونى ره‌گه‌زنامه‌وه ناتوانن بچنه ناو ئه‌و وڵاته‌وه و ئه‌وه‌ش ناچاريكردوون له كه‌ناراوه‌كان بمێننه‌وه و ژيان له‌سه‌ر رووى ئاو بووه‌ته تاكه رێگه‌ى مانه‌وه‌يان.
باسى له‌وه‌شكردووه، گه‌لى باجاو زۆر به قوڵى تێكه‌ڵى مانا و ده‌لاله‌ته‌كانى ئاو بوونه و تا ئه‌و راده‌يه بۆ كاتژمێر و زانينى كات و وه‌رزه‌كان هه‌ر له رێگه‌ى سه‌رنجدان له جوڵه‌ى ئاو و ديارده‌ى هه‌ڵكشان و داكشانه‌وه ده‌زانن كات چه‌ند تێپه‌ڕيوه و چۆن به‌سه‌ر ده‌چێت و به وردى هه‌ژمارى كات به خوله‌ك ده‌كه‌ن ته‌نيا له رێگه‌ى ئاوه‌وه.
ئه‌وان به گه‌وره‌ى و بچووكه‌وه رژدن له‌سه‌ر راوكردن له ده‌ريادا و ته‌نانه‌ت ده‌توانن بۆ قوڵايى 20 مه‌تر له ژێر ئاودا راو بكه‌ن.
منداڵه‌كانيشيان هاوشێوه‌ى باوانيان ده‌توانن راو بكه‌ن و هه‌ندێكجار به توندوتيژى راوده‌كه‌ن و خۆراكى خۆيان په‌يدا ده‌كه‌ن.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)