كچێكی 13 ساڵان له قامشلۆ رفێنرا
برای كچه‌كه: چه‌كدارانی په‌كه‌كه خوشكه‌كه‌میان رفاندووه

K24 - هه‌ولێر:
كچێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه له قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان رفێنرا، "سیامه‌ند عوسمان"، برای كچه‌كه رایگه‌یاند، خوشكه‌كه‌م ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی "لاوانی شۆڕشگێر"، كه سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه"ن، رفێنراوه.
سیامه‌ند بۆ كوردستان24 گوتی: "خوشكه‌كه‌م "سیماڤ محه‌مه‌دساڵح عوسمان"، كه پۆلی نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تی بڕیوه و خۆی بۆ چوونه ئاماده‌یی ته‌رخانكردبوو و ده‌چووه خوولی هاوینه".
گوتیشی: "ئێواره‌ی دوێنێ كاتێك ویستوویه‌تی بچێته خوولی هاوینه، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی "لاوانی شۆڕشگێڕ"، كه سه‌ر به په‌كه‌كه‌ن، رفێرنراوه و تا ئێستا هیچ زانیارییه‌كمان له‌باره‌ی خوشكه‌كه‌مانه‌وه نییه".
سیماڤ له پۆلی نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تی ده‌رچووه و له دایكبووی ساڵی (2008)ـه، دانیشتووی گه‌ڕه‌كی ئه‌رمه‌ن-ی شاری قامشلۆیه.

د.ی