ماڵپه‌ڕێكی بریتانی باسی ئازایه‌تی په‌یامنێر و ستافی كوردستان 24 ده‌كات
وێنه‌كه به درامی وه‌سف ده‌كات
هه‌ولێر- K24
ماڵپه‌ڕی "میره‌ر"ی بریتانی وێنه‌ی په‌یامنێری كوردستان24 هۆشمه‌ند سادقی داناوه و له‌سه‌ری نوسیوه"له‌ساتێكی درامیدا په‌یامنێری كوردستان 24 به‌دووری چه‌ند سه‌د مه‌ترێك ده‌رده‌كه‌وێت،له‌وكاته‌ی له‌پشتیه‌وه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئۆتۆمبێلێكی بۆمبه‌كراوی داعش ده‌ته‌قێننه‌وه.
میره‌ری بریتانی هه‌روه‌ها نوسیویه‌تی په‌یامنێره‌كه كه جلێكی گوله‌نه‌بڕی له‌به‌ردایه‌وه له‌پشتیه‌وه ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره ڕووده‌دات و دوكه‌ڵێكی گه‌وره‌ی ڕه‌ش ده‌چێت به‌ئاسماندا،به‌ڵام ئه‌و په‌خشه‌كه نابڕێ و ڕووداوه‌كه بۆ بینه‌ران ده‌گوازێته‌وه.
دوێنی له‌كاتی ڕووماڵی پێشڕه‌وییه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری خازر"له‌وكاته‌ی چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی بۆمبهكراووی داعش ده‌یانویست خۆیان به‌كاروانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا بته‌قێننه‌وه،له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه به چه‌كی میلان ته‌قێنرانه‌وه و په‌یامنێری كوردستان 24 له‌كاتی ئه‌و ته‌قینه‌وه گه‌وره‌یه‌دا به‌رده‌وام بوو له په‌خش و ڕووماوڵی شه‌ڕه‌كه و بینه‌ران له‌ڕێگه‌ی كوردستان 24 ئه‌و دیمه‌نه كاریگه‌ر و سهرنجڕاكێشهیان بینی.
