ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش "ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌ماره‌تی ئیسلامی له ئه‌فغانستان" تاوتوێ ده‌كات
به‌و په‌ڕی هێزه‌وه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌ماره‌تی ئه‌فغانستانی ئیسلامی دانی پێدا نانرێت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به نیازه تاوتوێی ره‌شنووسی بڕیارێك بكات، كه تێیدا ئیدانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان كراوه و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت، سزای به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.
ئیستۆنیا و نه‌رویج رهشنووسهكهیان پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردووه، كه له 15 وڵات پێكدێت.
له ره‌شنووسه‌كه‌دا هاتووه: به‌و په‌ڕی هێزه‌وه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌ماره‌تی ئه‌فغانستانی ئیسلامی دانی پێدا نانرێت و رێگه به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ماره‌ته ئیسلامییه نادرێت.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئه‌نجوومه‌نه‌كه ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌نجوومه‌نه‌كه ئاماده‌یه سزای زیاتر به‌سه‌ر به‌رپرسانی تاڵیباندا بسه‌پێنێت.
ئه‌م هه‌وڵه‌ی نه‌رویج و ئیستۆنیا دوای ئه‌وه دێت، دوێنێ كابووڵ داوای له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد، له باره‌ی ره‌وشی ئه‌فغانستانه‌وه كۆببێته‌وه.
هاوكات دوێنێ ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیكرد به چۆڵكردنی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له كابووڵ و حكومه‌تی وڵاته‌كه هه‌ست به نه‌مانی پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا و خۆرئاواییه‌كان ده‌كات، له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی تاڵیباندا، كه تا ئێستا زیاتر له %85ی خاكی ئه‌فغانستانی كۆنترۆڵ كردووه.
ئه‌مڕۆش تاڵیبان رایگه‌یاند، ویلایه‌ته‌كانی هیرات و قه‌نده‌هار و هه‌ڵمه‌ند و بادگیسی كۆنترۆڵ كردووه.
ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا رایانگه‌یاندووه، هه‌زاران سه‌رباز ده‌نێرن بۆ ده‌ربازكردنی فه‌رمانبه‌رانی باڵیۆزخانه‌كانیان له كابووڵ.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز