تیمی كوردستان 24 ده‌بنه به‌شێك له پێشمه‌رگه
هاوكاری ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن
هه‌ولێر - K24
ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه له‌وكاته‌ی ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه له بازنه‌یه‌كدا كۆده‌بنه‌وه و ئۆتۆمبێلێكی بۆمبه‌كراوی داعش به‌ره‌و ڕوویان دێت،تیمی كوردستان 24 له‌نزیك ئه‌و پێشمه‌رگانه ده‌بن،به‌ر له‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه بته‌قێته‌وه،شۆفێره‌كانی كوردستان 24 به په‌له خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه لایان و 10 له‌و پێشمه‌رگانه ڕزگار ده‌كه‌ن و ڕێگه بۆ زرێپۆشه‌كانی پێشمه‌رگه خۆش ده‌كه تا ڕێگه له‌هاتنه‌پێشه‌وه‌ی زیاتری ئۆتۆمبێله بۆمبه‌كراوه‌كه‌ی داعش بگرن و ده‌یته‌قێننه‌وه.
تیمی كوردستان 24 شان به شانی پێشمه‌رگه له ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردنی گونده‌كانی شه‌به‌ك و كاكه‌ییه‌كان له میحوه‌ری خازر،ڕاسته‌وخۆ سه‌رجه‌م پێشڕه‌وی و سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌گوازنه‌وه.
دوێنێ له‌میانی ڕووماڵی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ئۆتۆمبێل و ئامێره‌كانی په‌خشی ڕاسته‌وخۆی كوردستان 24 به‌هۆی نزیكیان له ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله بۆمبه‌كراوه‌كانی داعش زه‌ره‌ر و زیانی به‌ركه‌وت.
ڕووماڵی ڕاسته‌وخۆی (كوردستان 24) یش بووه جێگه‌ی سه‌رنج و سه‌رسوڕمان لای میدیا جیهانییه‌كان.
