به‌هۆی پابه‌ندبوونی هاووڵاتییان رێژه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا له دهۆك به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه
تیمه‌كانی قایمقامیه‌ت و هێزه‌كانی پۆلیس و ته‌ندروستی دهۆك له بازاڕ و گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌و پارێزگایه چاودێری دۆخه‌كه ده‌كه‌ن
K24- دهۆك:
لیژنەکانی قایمقامیەت و پۆلیسی دهۆك بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئه‌و پارێزگایه لە پێناو کەمبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا له سنووره پارێزگاكه‌یان، چاودێری جێبەجێکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی له‌ناو بازاڕ و كۆڵانه‌كان دەکەن، هێزه ئه‌منییه‌كانیش جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، هاووڵاتیان به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رز پابه‌ندی رێنمایهكانن و به‌و هۆیه‌شه‌وه رێژه‌ی تووشبوونی رۆژانه بۆ زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه.
فه‌خری ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دهۆك دووپاتیكرده‌وه، ده‌توانم بڵێم: "خه‌ڵكی دهۆك به‌ڕێژه‌ی 99% پابه‌ندی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستییه" و گوتیشی: "تیمه‌كانی پۆلیس به‌شه‌و و رۆژ له هه‌موو شوێنێك بڵاوبوونه‌ته‌وه، به‌مه‌به‌ستی چاودێریكردنی داخه‌كه، به‌مه‌به‌ستی پابه‌ندكردنی هاووڵاتیان به رێكاره‌كانی دژ به كۆرۆنا".
هه‌روه‌ها گوتی: تیمه‌كانیان هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان به‌جددی وه‌رگرتووه و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه ده‌مامكیان نه‌به‌ستووه، ده‌مامكیان پێ ده‌ده‌ن و وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، به‌هۆی ئه‌و رێكارانه‌ی گیراونه‌ته‌به‌ر، ئاماری تووشبوون به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له سنووری پارێزگاكه‌یان نزمبووه‌ته‌وه و دووپاتیكرده‌وه، له‌و هه‌ڵمه‌ته‌یان به‌رده‌وام ده‌بن و هه‌موو ئه‌و رێكارانه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ركراون.
هاوكات یوسف محه‌مه‌د، سه‌رپه‌رشتیاری لیژنه‌ی قایمقامیه‌ت بۆ چاودێریكردنی دۆخه‌كه له‌و شاره گوتی: "تیمه‌كانمان له به‌دواداچوون بۆ دۆخی ناوخۆ و ده‌وروبه‌ری شاری دهۆك به‌رده‌وامن و به‌هاوكاری تیمه‌كانی پۆلیس و خه‌ڵكی ئه‌و پارێزگایه، توانراوه ئاستی پابه‌ندبوونی هاووڵاتیان به رێنماییه‌كان زۆر به‌رز بكرێته‌وه و ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا له ماوه‌یه‌كی نزیكدا رێژه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا له‌و شاره زۆر كه‌م ده‌بێته‌وه".
حه‌مزه ره‌زیكی، گوته‌بێژی ته‌ندروستی دهۆكیش ئاشكرایكرد، "به به‌راورد له‌گه‌ڵ چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو، رێژه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا له‌پارێزگای دهۆك به‌ڕێژه‌ی 7% كه‌مبووه‌ته‌وه، هۆكاری ئه‌م كه‌مبوونه‌وه‌یه‌ش له رێژه‌ی تووشبوون بۆ پابه‌ندبوونی هاووڵاتیان به رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی ده‌گه‌ڕێته‌وه".
جێگای ئاماژه‌یه، ماوەی دوو هەفتە بوو رۆژانە زیاتر لە هەزار و 400 حالەتی کۆرۆنا لە دهۆك تۆماردەکرا، ئەمەش بەرزترین رێژەی تووشبووانی کۆرۆنایە، كه لەسەرەتای سه‌رهه‌ڵدانی ئەو ڤایرۆسەوه تا ئێستا له دهۆك تۆماركرابێت.
H.B