كارڤاخال به‌هۆی پێكانه‌وه له یۆرۆ بێبه‌ش ده‌بێت
یاریزانێكی ئارسێناڵ شوێنی ده‌گرێته‌وه
رادیۆی كادێنا كۆپی ئیسپانی ده‌ڵێت دانی كارڤاخالی یاریزانی ریال مه‌درید به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌ی له فیناڵی چامپیۆنزلیگ تووشی بوو ناتوانێت به‌شداری كۆتاییه‌كانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وڕوپای 2016 بكات.
ئه‌م یاریزانه نێوده‌وڵه‌تیه ئیسپانیه له فیناڵی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ئاتلێتیكۆمهدرید تووشی پێكانێك بوو له ئاستی رانی راستی، به‌ڵام تاكو ئێستا به‌فه‌رمی واده‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ریال مه‌درید له به‌یاننامه‌یه‌كدا پێكرانی ئه‌م یاریزانه 24 ساڵیه‌ی دووپاتكرده‌وه و رایگه‌یاند پێكانه‌كه‌ی پله دووه له ماسولكه‌كانی قاچی راستی.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان هیكتۆر پیێرینی یاریزانی ئارسێناڵی ئینگلیزی ده‌بێته‌وه شوێنگره‌وه‌ی كارڤاخال له ریزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی لارۆخا بۆ یۆرۆی 2016.