نەبوونی بەنزین لە لوبنان ئینتەرنێت و هێڵەکانی پەیوەندیکردن پەکدەخات
قەیرانی بەنزین تەنگ بە لوبنان هەڵدەچنێت
K24 - هەولێر
بەهۆی نەبوونی بەنزین ئینتەرنێت و هێڵەکانی پەیوەندیکردن لە چەند ناوچەیەکی باکووری لوبنان پچڕان.
دەستەی جێبەجێکاری لە وەزارەتی پەیوەندییەکانی لوبنان بڵاویکردووەتەوە، خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندیکردن و ئینتەرنێت لە چەند ناوچەیەکی باکووری لوبنان پچڕان، بەهۆی نەبوونی بەنزین، ئەوەش دڵەڕاوکێی و نیگەرانییەکی زۆری دروستکردووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، کارە تەکنیکییەکانمان لە چەندین شوێن و ناوچە وەستان، ئەوەش بەهۆی نەبوونی سووتەمەنی بەنزینە و مامەڵە لەگەڵ قەیرانەکە دەکەن، هەوڵدەدەن بە زووترین کات سووتەمەنی پێویست دابین بکەن و خزمەتگوزارییەکان بگەڕێننەوە بە خێراترین کات.
بەڕێوەبەری گشتی دەستەکە ئاماژە بەوە دەکات، پێویستیان بە 57 تا 100 تۆن بەنزینی رۆژانەیە، بە تایبەت دوای قەیرانی ئابووری لوبنان، کە پێویستیان تەنیا بە 20 تا 25 تۆن هەبوو، بەڵام ئێستا ئەرکیان سەخت بووە و پێویستی رۆژانەیان زۆر زیاتر بووە.