تاڵیبان گه‌یشته كابووڵ
ئاماده‌كاری بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌كرێت و ئه‌شره‌ف غه‌نی سه‌رۆكی ئه‌فغانستانیش له په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی
K24 – هه‌ولێر:
كه‌وتنی ته‌واوه‌تی ئه‌فغانستان له ئانوساتدایه و چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئیسلامی گه‌یشتنه كابووڵ و له هه‌ندێك قۆڵه‌وه چه‌كدارانی تاڵیبان چوونه‌ته ناو شاره‌كه‌وه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان، رایگه‌یاند، وڵات كه‌وتووه‌ته ده‌ست تاڵیبان و كه‌وتنی یه‌كجاری له ئانوساتدایه و چه‌كدارانی تاڵیبان له هه‌موو قۆڵه‌كانه‌وه گه‌یشتوونه‌ته ده‌روازه‌كانی كابووڵی پایته‌خت.
ئاژانسی نۆڤۆستی رووسی بڵاویكرده‌وه، تاڵیبان له خۆرئاوای شاره‌كه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ر زانكۆی كابووڵدا گرتووه.
ئاژانسه‌كه ئاشكرایكردووه، ئاڵای تاڵیبان به‌سه‌ر چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاره‌كه‌وه ده‌شه‌كێته‌وه.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی بڵاویكرده‌وه، تاڵیبان چه‌ندین گه‌ڕه‌كی كابووڵیان كۆنترۆڵ كردووه.
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئه‌فغانستان بڵاویكرده‌وه، تا ئێستا كابووڵ هێرشی نه‌كراوه‌ته سه‌ر و له ده‌وروبه‌ری پایته‌خت ده‌نگی ته‌قه ده‌بیسترێت.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌فغانستان رایشیگه‌یاندووه، ره‌وشه‌كه له ژێر كۆنترۆڵدایه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، وه‌زیری ناوخۆی ئه‌فغانستان، عه‌بدلستار میرزاگوڵ، به كه‌ناڵی "تڵوع نیوز"ی راگه‌یاند، ده‌سه‌ڵات به ئاشتی راده‌ست ده‌كرێت و شه‌ڕ روو نادات، گوتیشی: ره‌وشه‌كه هێشتا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له ژێر كۆنترۆڵدایه.
له‌و باره‌یه‌وه، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان رایگه‌یاند، ئێمه له ده‌روازه‌ی كابووڵ وه‌ستاوین، نامانه‌وێت بچینه شاره‌كه‌وه، ده‌مانه‌وێت توندوتیژی روونه‌دات، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت شاره‌كه به ئاشتی ده‌رگای بۆ تاڵیبان بكاته‌وه.
تاڵیبان داوایشی كرد، سه‌رجه‌م به‌رپرسانی سه‌ربازی و ئیداری حكومه‌ت له شوێنی خۆیان بمێننه‌وه و وڵات به‌جێ نه‌هێڵن.
هه‌روه‌ها ئاشكرایكرد، بزووتنه‌وه‌كه‌یان دانووستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌فغانستان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی راده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات به ئاشتی و ئارامی به‌ڕێوه‌بچێت.
هاوكات بزووتنه‌وه‌كه رایگه‌یاندووه، زیندانی پل چرخیان له ده‌وروبه‌ری كابووڵ كۆنترۆڵ كردووه و زیاتر له 5 هه‌زار ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌كه‌یان رزگار كردوون.
هاوكات بزووتنه‌وه‌كه شاندێكی دیپلۆماتی ره‌وانه‌ی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كابووڵ كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی وڵاته‌كه، به ئاشتی و ئارامی ده‌سه‌ڵاته‌كان بگوازێته‌وه بۆ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان.