ئه‌مه‌ریكا 500هه‌زار ژه‌مه ڤاكسینی بۆ عێراق نارد
لە رێگای هاوپەیمانیی جیهانی بۆ دابینکردنی ڤاکسین (COVAX)وە ئه‌و بڕه ڤاكسینه بۆ عێراق نێردراوه
K24 – هه‌ولێر:
له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆیان، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له هه‌ولێر، رایگه‌یاند، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، به ئاماده‌بوونی ماتیۆ تووله‌ر، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، نوێنه‌ری یونیسێف له عێراق، لەكاتی گەیشتنی زیاتر لە 500 هەزار ژەمە ڤاکسینی دژ به کۆڤید19، ئاماده‌بوون.
راشیگه‌یاند، له به‌غدا پێشوازیمانكرد له (500) هه‌زار ژه‌مه ڤاكسین، بۆعێراق، کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا له رێگه‌ی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان به‌غدا و واشنتن، بەخشیویەتی.
روونیشیكرده‌وه، لە رێگای هاوپەیمانیی جیهانی بۆ دابینکردنی ڤاکسین (COVAX)وە، ئه‌و بڕه بۆ عێراق، نێردراوه، باشترین ڕێگاش بۆ کۆتاییهێنان بەم پەتایە، بریتیە لە پێدانی ڤاکسین بە هەموو ئەوانەی كه دەگونجێت ڤاکسین، وەربگرن.
ئاماژه‌شیپێكرد، پێکەوە دەتوانین ئه‌م كارانه ئەنجام بدەین، هیچ کەسێک سەلامەت نیە هەتاوەکو هەمووان لە گشت ناوچەکانی جیهان، ڤاكسین وه‌رنه‌گرین.
ئه‌و به‌شه ڤاكسینه‌ی كه بۆ عێراق نێردراوه، ده‌درێته وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقه‌وه، ئه‌وانیش به‌شی هه‌رێمی كوردستان، ره‌وانه‌ی هه‌ولێر ده‌كه‌ن.
ك.ب