ئه‌فسانه‌یه‌كی ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد
له مێژووی یاریكردنیی له ریزی یانه‌ی بایرن میونشن 565 گۆڵی له چوارچێوه‌ی 607 یاری تۆماركردووه
K24 – هه‌ولێر:
جیرد مووله‌ر، یاریزانی به‌ناوبانگی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا، له ساڵی 1945 له شاری نۆردلینگن، له دایكبووه.
یه‌كێك بوو له‌و یاریزانانه‌ی، كه له هێڵی هێرشبه‌ر، یاری ده‌كرد، درێژی مه‌ترێك و (76) سانتیمه‌تر، بوو، له نێوانی ساڵانی (1963 تا 1964) له ریزی یانه‌ی شاره‌كه‌ی یاری كردووه، له (1964 تا 1976) له ریزی یانه‌ی بایرن میونشن، یاریكرد، له (1979 تا 1981) له ریزی یانه‌ی فۆڕت لۆدڕایڵ سترایكرزی، ئه‌مه‌ریكی، یاریكردووه.
له یاری كۆتایی جامی جیهانی 1974 دا، گۆڵی بردنه‌وه‌ی له دژی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا، ئه‌نجادا، به‌هۆی ئه‌م گۆڵه‌وه، ئه‌ڵمانیا بووه پاڵه‌وانی جامی جیهانی.
له مێژووی یاریكردنیی له ریزی یانه‌ی بایرن میونشن، (565) گۆڵی، له چوارچێوه‌ی (607) یاری، تۆماركردووه.
مووله‌ر، له ریزی سیپ مایه‌ر و فرانز بیكینپاوهر، له یانه‌ی بایرن میونشن، یاریكردووه، بۆ حه‌وت جار بووه‌ته گۆڵكاری بایرن، له ریزی پاڵه‌وانێتی، یانه‌كانی ئه‌ڵمانیا، بۆ تۆپ پێ.
له ساڵی 1974، له ته‌مه‌نی (28) ساڵیدا، به‌یه‌كجاره‌كی له یاریگاكان، دوور كه‌وته‌وه.
ماڵپه‌ری یانه‌ی بایرن میونشن ئه‌مڕۆ به‌فه‌رمی مردنی مووله‌ری له ته‌مه‌نی (75) ساڵیدا، راگه‌یاند، له ساڵی 1974 له ریزی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی جامی جیهانی و له‌ساڵی 1972 جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپای، به‌ده‌ستهێناوه.
ك.ب