بلینكن: ئه‌گه‌ر تاڵیبان رووبه‌ڕووی سه‌ربازانمان ببنه‌وه وه‌ڵامی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌مان ده‌بێت
ئه‌فغانستان ڤێتنام نیه رێگه‌مان گرت له‌و كه‌سانه‌ی كه هێرشیان ده‌كرده سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و سه‌ركه‌وتین به‌سه‌ریاندا
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، واشنتن بڕیاری داوه، كۆمه‌ڵگه‌ی باڵیۆزخانه، له كابوڵه‌وه، بۆ فڕۆكه‌خانه، بگوازێته‌وه.
راشیگه‌یاند، له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌دا نیه، كه له ئه‌فغانستان، بمێنینه‌وه.
روونیشیكرده‌وه، سوپای ئه‌فغانستان نه‌یتوانی به‌رگری له وڵاته‌كه‌ی بكات، به چه‌كدارانی تاڵیبانمان راگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر رووبه‌ڕووی سه‌ربازانمان ببنه‌وه، ئه‌وا وه‌ڵامی خێرا و تووند و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌مان، ده‌بێت.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌فغانستان ڤێتنام نیه، رێگه‌مان گرت له‌و كه‌سانه‌ی كه هێرشیان ده‌كرده سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و سه‌ركه‌وتین به‌سه‌ریاندا، بارۆدۆخه‌كه زۆر جیاوازتره‌وه، له‌وه‌ی كه له سایگۆن، روویدا.
له‌مباره‌وه جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، من چواره‌م سه‌رۆكم، كه سه‌رپه‌رشتی مانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا بكه‌ین له ئه‌فغانستان، ئه‌و جه‌نگه ناگهینمه پێنجه‌م سه‌رۆك.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنێك، هێرشه‌كانی چه‌كدارانی تاڵیبان له دژی سوپای ئه‌مه‌ریكا و په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی راده‌گرێت و له به‌رامبه‌ردا ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێنی دا له ماوه‌ی (14) مانگدا ئه‌فغانستان به‌جێبهێڵێت، دواجار رێكه‌وتنه‌كه‌ی جێبه‌جێكرد.
به گوێره‌ی رێكه‌وتنه‌كه، ئه‌مه‌ریكا و حكومه‌تی كابوڵ، (5) هه‌زار دیل و زیندانیكراوی تاڵیبان ئازاد ده‌كه‌ن و له به‌رامبه‌ریشدا تاڵیبان هه‌زار دیل و زیندانیكراوی حكومه‌ت، ئازاد بكات.
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له 1996دا ده‌ركه‌وت و زیاتر له سه‌دا 90ی خاكی ئه‌فغانستانی كۆنترۆڵ كرد و ئیماره‌تێكی ئیسلامی له ئه‌فغانستان راگه‌یاند و ته‌واوی هێز و گرووپه چه‌كدارییه‌كانی ئه‌فغانستانی له دۆڵی بانشیر گه‌مارۆ دا.
به هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی تاوه‌ره بازرگانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، واشنتن رێكخراوی قاعیده و بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی به ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كان تۆمه‌تبار كرد و داوایكرد، تاڵیبان ئوسامه بن لادن راده‌ستی ئه‌مه‌ریكا بكات، به‌ڵام مه‌لا عومه‌ری ئه‌میری پێشووتری بزووتنه‌وه‌كه ره‌تیكرده‌وه، بن لادن راده‌ست بكات و رایگه‌یاند، بن لادن میوانی خۆشه‌ویستی ئه‌فغانستانه.
به‌و هۆیه‌وه ئه‌مه‌ریكا هێرشی زه‌مینی و ئاسمانی بۆ سه‌ر ئه‌فغانستان ده‌ستپێكرد و كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبان له كابوڵ هێنا، له ئێستاشدا بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان به گوێره‌ی رێكه‌وتنێك گه‌ڕایه‌وه نێو شار‌و شارۆچكه‌كانی ئه‌فغانستان، زۆربه‌یانی به كابوڵه‌وه، كۆنتڕۆڵ كرد.
سه‌رچاوه: شه‌رق ئه‌وسه‌ت
ك.ب