جه‌نگی زاره‌كی له‌نێوان سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستپێكرد
دوای گوتاری كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری ئایینی یه‌كتر به ناپاك و خاكفرۆش ناوده‌به‌ن
K24- هه‌ولێر:
گوتاری سه‌ركرده‌ی گرووپی "ئه‌نسار ئه‌لمه‌رجه‌عیه"ی سه‌ر به حه‌وزی نه‌جه‌ف، كاردانه‌وه‌ی توندی به‌دوای خۆیدا هێنا و رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی ئه‌و سه‌ركرده شیعانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی بووه‌وه، كه فه‌رمان له ده‌ره‌وه‌ی سنوور وه‌رده‌گرن و كار بۆ ئه‌جێندای ده‌ره‌كی ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت دوای كاردانه‌وه‌ی قه‌یس خه‌زعه‌لی، سه‌ركرده‌ی گرووپی عه‌سائیب ئه‌هلول حه‌قی حه‌شدی شه‌عبی.
حه‌مید یاسری، كه‌سایه‌تی ئایینی عێراقییه و خوێندنی ئایینی له نه‌جه‌ف ته‌واو كردووه و كه‌سێكی نزیكی عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌علا باڵای شیعه‌كانی عێراقه، كه له‌وانه‌یه ئه‌مه هۆكاری هه‌ره به‌هێز بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌و رێژه‌یه گرنگی به یه‌كێك له گوتاره‌كانی به‌بۆنه‌ی مانگی "عاشورا" درابێت، كه هه‌ستیارترین مانگه لای مه‌زهه‌بی شیعه‌كان.
له‌كاتێكیشدا ده‌گوترێت مه‌به‌ستی یاسری ئه‌و گرووپانه‌یه كه فه‌رمان و رێنمایی له تاران وه‌رده‌گرن، ئه‌و گوتاربێژه له‌میانه‌ی ئه‌و گوتاره‌یدا كه له شاری "رميثة"ی باشووری عێراق پێشكه‌شی كرد گوتی: "ئه‌وانه‌ی به‌یعه‌ت و ئینتیمایان به به‌رژه‌وه‌ندی گه‌وره‌كانیان له ده‌ره‌وه‌ی سنوور داوه، "ناپاكن" چونكه ئه‌وانه ئینتیمایان بۆ غه‌یره وڵاتی خۆیان هه‌یه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئێمه ئه‌و ئینتیمایه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و ئه‌و به‌یعه‌تدانه‌ش ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و به ده‌نگی به‌رز رایده‌گه‌یه‌نین (..) هه‌ر كه‌سێك ئینتیمای بۆ وڵاتێكی دیكه‌ی غه‌یری ئه‌م وڵاته هه‌بێت، ناپاك و بێبه‌شه له خۆشه‌ویستی ئه‌م وڵاته".
یاسری ئاماژه‌ی به كرده‌وه‌كانی تیرۆركردنیش كرد، كه به‌مدواییانه له عێراق ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه و گوتی: "من ده‌زانم ئه‌م قسانه‌م هه‌ندێك كه‌س بریندار ده‌كه‌ن و ده‌شزانم كه ئه‌و وشه و هاوارانه‌م وه‌ك گوللـه وان به‌ر سینگی ناپاك و وڵاتفرۆشان ده‌كه‌ون (..) و رۆژێك له رۆژان ده‌گه‌ڕێنه‌وه و به‌ر دڵی من و تۆ ده‌كه‌ون و موفتییه‌كه‌ی ده‌ره‌وه‌ی سنوور فه‌توا بۆ كوشتنی من و تۆ ده‌دات به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی ئێمه پشێوی له به‌یعه‌تدان و وه‌لائی ئه‌واندا ده‌هێنینه‌وه و هه‌ڕه‌شه له‌و به‌یعه‌ته كاغه‌زیه ساخته‌یه و سڕاوه‌یه له رۆژێك له رۆژاندا ده‌كه‌ین".
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌مه رووده‌دات هه‌روه‌ك گوتوویانه: ئه‌و هه‌ژاره‌ی چووه‌ته سه‌ر شه‌قام بۆ ئه‌وه‌ی داوای مافه‌كانی خۆی بكات، به‌كرێگیراوه، هه‌روه‌ك هه‌ژاره‌كه‌ی خاوه‌نی ئه‌و پۆسته‌ره‌ی ئاڵای عێراقیی به‌ده‌سته‌وه گرتبوو".
راسته‌وخۆ دوای په‌خشكردنی ئه‌و گوتاره، چه‌ند گرته‌یه‌كی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی عێراق بڵاوبووه‌وه و كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا و ده‌شگوترێت.
هذا هو خطاب الحشد الشعبي العراقي الحقيقي الذي قاتل من اجل استعادة الوطن ولم يقاتل من اجل استعارة الوطن .... #حميد_الياسري يضع الرصاص على الحروف ... بورك حفيد المناضل العراقي السيد علوان الياسري pic.twitter.com/82iSLVZGoh
— الباحث والصحفي احمد الياسري (@ahmedalyasiry20) August 14, 2021
شكراً لعراقيتك
— سيف التميمي:) 🇮🇶 (@saif11l) August 14, 2021
شكراً لشجاعتك، ايها البطل،
نتمنى أن لا يصيبك اي مكروه بعد هذا الكلام الشجاع...
السيد حميد الياسري امر لوا‌ء أنصار المرجعية "حشد العتبات" pic.twitter.com/2NwFnWxU2u
وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و گوتاربێژه به‌ڕوونی ئاماژه‌ی به‌و گرووپانه نه‌كرد كه ئه‌نتیمایان بۆ ئێران هه‌یه ناوی هیچ گرووپ و وڵاتێك به ئاشكرا ئاماژه‌ی پێ نه‌دا، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هێرشی كرده سه‌ر ئه‌وانه‌ی فه‌رمان و رێنمایی له ده‌ره‌وه وه‌رده‌گرن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رووبه‌ڕووی هه‌ڵمه‌تێكی ره‌خنه و ناڕه‌زایه‌تی میدیایی بووه‌وه له‌لایه‌ن پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی سه‌ر به‌و گرووپانه‌ی كه ده‌گوترێت هه‌موو فه‌رمانێك له تاران وه‌رده‌گرن.
مصدر مقرب من مكتب الـسيد السيستاني: لم تجـــدد اعـــتمــــادية السـيد حميد الياسري منذ سنواتhttps://t.co/8ENQE3pE77 pic.twitter.com/gxRdoJhrhg
— قناة العهد (@ahadtv) August 15, 2021
هه‌روه‌ك له تویتێكدا له تۆڕی تویته‌ر، قه‌یس خه‌زعه‌لی، سه‌ركرده‌ی گرووپی عه‌سائیب ئه‌هلول حه‌قی حه‌شدی شه‌عبی هێرشێكی توندی كرده سه‌ر ئه‌و گوتاره‌ی یاسری و به "نه‌ته‌وه‌په‌رستی و داپۆشینی نیشتیمانی" وه‌سف كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "جێگای سه‌رسوڕمانه ئه‌و جۆره گوته پڕوپووچانه له كه‌سێكی عه‌مامه له‌سه‌ر له مینبه‌ری ئیمام حوسێن له شارێكی وه‌ك (رمیثة) ببیسترێت، كه خه‌ڵكی ئه‌و شاره به هۆشیار و رۆشنبیر ناسراوه".
هاجم زعيم حركة عصائب أهل الحق، الأحد، حميد الياسري قائد لوا‌ء أنصار المرجعية إثر خطاب حذر فيه من فتاوى اغتيالات جديد ضد "رافضي الولا‌ء للخارج".
— شاهو القرةداغي (@shahokurdy) August 15, 2021
.
ولماذا يشعر الخزعلي فورا انه هو المقصود بهذا الخطاب؟ pic.twitter.com/mqmT77xaAR
جێگای ئاماژه‌یه، یاسری سه‌ركرده‌ی گرووپی (ئه‌نسار ئه‌لمه‌رجه‌عیه)ـیه، كه له چه‌ند هه‌زار چه‌كدارێك پێكهاتوون و له ژماره‌یه‌ك پارێزگای باكووری عێراق بڵاوبوونه‌ته‌وه، له‌وانه‌ش: مووسڵ، كه ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كدارانی عه‌سائیب ئه‌هلول حه‌قیش له‌و پارێزگایه هه‌ن.
سه‌رچاوه: حوڕه