درێسی مێسی له مۆزه‌خانه‌ی بایرن میونشن دانرا
درێسی ژماره 10ـی لیۆنێل مێسی له بارسێلۆنا له مۆزه‌خانه‌ی بایرن میونشن دانرا، تاكه درێسه كه به‌بێ ئه‌وه‌ی له بایرن یاری كرد بێت له مۆزه‌خانه‌ی یانه باڤارییه‌كه بوونی هه‌یه.
دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ بایرن میونشن كۆچی دوایی گێرد موله‌ری ئه‌فسانه‌ی یانه‌كه‌ی له ته‌مه‌نی 75 ساڵی راگه‌یاند، بایرن میونشن ئه‌و وێنه‌یه‌ی گێرد موله‌ری كه درێسی مێسی به ده‌سته‌وه‌یه له مۆزه‌خانه‌كه‌ی جێگیر كرد و جگه له‌وه‌ش درێسی مێسیش به جیا له مۆزه‌خانه‌كه دانرا.
لیۆنێل مێسی دوای ئه‌وه‌ی له 2012 ریكۆردی گۆڵه‌كانی گیر موله‌ری شكاند درێسێكی به واژۆی خۆی بۆ گێر موله‌ر نارد، بایرن میونشن ئه‌و درێسه‌ی له مۆزه‌خانه‌كه‌ی داناوه.
گێرد موله‌ر تاكه یاریزان بوو كه توانی بوو له ماوه‌ی یه‌ك ساڵ 85 گۆڵ بكات، به‌ڵام مێسی له 2012 كۆی گۆڵه‌كانی له 69 یاری بۆ 91 گۆڵ زیاد كرد، به‌مه‌ش مێسی تاكه یاریزانه له مێژوودا له ماوه‌ی یه‌ك وه‌رزه ئه‌و ڕیكۆرده تۆمار بكات.
دوای شكاندنی ئه‌و ریكۆرده، ئه‌وكات گێرد موله‌ر رایگه‌یاند: ماوه‌ی 40 ساڵ پارێزگاریم له‌و ریكۆرده كرد، به‌ڵام ئێستا له لایه‌ن باشترین یاریزانی جیهان ریكۆرده‌كه شكێنرا، هیچیش دڵگران نیم، چونكه مێسی له‌م چه‌ند ساڵه ئاستێكی سه‌رسورهێنه‌ر پێشكه‌ش ده‌كات.