ئیره‌ج مه‌سجدی: ده‌بێت پاساوێك هه‌بێت كه بۆچی سوپای بیانی له عێراق هه‌بێت
پێشوازی له كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ین كه كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی ناوه‌خۆیی عێراق ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزی ئێران له به‌غدا، رایگه‌یاند، پێویست به‌وه ناكات، سوپای بیانی له عێراق بوونی هه‌بێت، چاودێری كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق، ده‌كه‌ین.
راشیگه‌یاند، پێشوازی له كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ین، كه كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی ناوه‌خۆیی عێراق، ده‌بێت.
جه‌ختیشیكرده‌وه، پێویسته سوپای بیانی له‌ناوچه‌كه نه‌مێنێت، چونكه كاریگه‌ری بۆ سه‌ر سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه، به‌گشتی، به‌تایبه‌ت عێراق، ده‌بێت.
ئاماژه‌شیپێكرد، وا پێویست ده‌كات، عێراق پشت به توانای سوپاكه‌ی ببه‌ستێت، ته‌واوی سوپای بێگانه، بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان، هه‌ر هێرشێكیش بۆ سه‌ر باره‌گای نێرده دیپلۆماسییه‌كان له لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه، بكرێت، قبووڵی ناكه‌ین، ته‌نانه‌ت ئیدانه‌شی ده‌كه‌ین.
باڵیۆزی ئێران له عێراق، گوتیشی: هێرشی میلیشیا عێراقییه‌كان بۆ سه‌ر پێگه و باره‌گاكانی نێرده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، كاریگه‌ری ئه‌وتۆی نییه، له‌به‌رامبه‌ردا ده‌بێت پاساوێك هه‌بێت له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقییه‌وه، كه بۆچی سوپای بیانی له عێراق، هه‌بێت.
سه‌باره‌ت به به‌ستی كۆنگره‌ی وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه، كه به نیازن كۆتایی ئه‌مه مانگه له به‌غدا ببه‌سترێت، ئیره‌ج مه‌سجدی گوتیشی: خۆشحاڵین كه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی ناوچه‌كه، په‌یوه‌ندییه‌كانمان له رێگه‌ی به‌غداوه، ئاسایی بكه‌ینه‌وه، پێویسته ئه‌و هه‌نگاوانه به‌رده‌وام بن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو جۆره هاوكارییه‌ك و هه‌ماهه‌نگییه‌ك، هه‌بێت.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ك.ب