تەندروستی هەولێر سەنتەری تایبەت بە پێدانی ڤاکسین بە مامۆستایان دەکاتەوە

هەفتەی داهاتوو بەشێك لە سەنتەرەکانی پێدانی ڤاکسین لە ئێواران دەکرێنەوە

K24- هه‌ولێر:

لە چاودێری چڕی نەخۆشخانەکان شوێن بۆ تووشبووانی کۆرۆنا نەماوە و تەندروستی هەولێریش سەنتەری تایبەت بە پێدانی ڤاکسین بە مامۆستایان دەکاتەوە.

دکتۆر دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر بە کوردستان24ی راگەیاند، لە هەفتەی داهاتووەوە بەشێك لە سەنتەرەکانی پێدانی ڤاکسین لە ئێواران دەکرێنەوە.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر ئاشکراشیكرد، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە لەسەر په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدان، بۆ ئەوەی سەنتەری تایبەت بە ڤاکسینکردن بۆ مامۆستان بکەنەوە به‌ر له‌ ده‌ستپێكردنی ده‌وامی قوتابخانه‌كان بۆ ساڵی نوێی خوێندن، زۆرترین ژماره‌ی مامۆستایان ڤاکسین بکرێن.

H.B