كۆپییه‌كی قاسم سوله‌یمانی كاندیدی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانه
ته‌واوی ئه‌زموونی كاره‌كانم له رابردوودا بۆ سه‌رده‌می قاسم سوله‌یمانی ده‌گه‌ڕێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵا هیان، كاندیدی ئیبراهیم ره‌ئیسیه، بۆ پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ناوبراو رایگه‌یاند، له‌كاتی دڕشتنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، به‌دوای جێپێ و سیاسه‌ته‌كانی قاسم سوله‌یمانیدا، رێده‌كه‌م، .
ناوبراو راشیگه‌یاند، ته‌واوی ئه‌زموونی كاره‌كانم له رابردوودا، بۆ سه‌رده‌می قاسم سوله‌یمانی ده‌گه‌ڕێته‌وه، بێگومان رێچكه‌ی ئه‌و، له سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ده‌گرمه به‌ر.
روونیشیكرده‌وه، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك پسپۆڕ، ئاماده‌كاری بۆ چۆنییه‌تی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی تایبه‌ت به دۆسییه‌ی ناووكی ئێران، ده‌كه‌ین.
حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵا هیان، پێشتر وه‌ك یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی په‌رله‌مان كاریكردووه، جیا له‌وه‌ش وه‌ك جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ركه‌وتووه، له ریزی سوپای پاسدارانیش رۆڵی كاریگه‌ری هه‌بووه، وه‌ك كاندید بۆ پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له‌لایه‌ن ئیبراهیم ره‌ئیسییه‌وه، ده‌ستنیشانكراوه.
سه‌رچاوه: ئیلاف
ك.ب