تاڵیبان: شه‌ڕی ناوخۆمان بڕانده‌وه
زه‌بیحوڵڵا موجاهید قسه ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
دوای سه‌ركه‌وتنیان و كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی ئه‌فغانستان، به‌رپرسانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان یه‌كه‌م كۆنفرانسی میدیاییان سازكرد.
گوته‌بێژی ئیماره‌تی ئیسلامی ئه‌فغانستان، زه‌بیحوڵڵا موجاهید، گوتی: ئه‌فغانستان به دۆخێكی دژوار‌دا تێده‌په‌ڕێت. پیرۆزبایی له گه‌لی ئه‌فغانستان ده‌كه‌ین، ئه‌م سه‌ركه‌وتنه شانازییه بۆ خه‌ڵكی ئه‌فغانستان.
گوتیشی: ئیماره‌تی ئیسلامی له‌سه‌ر بنه‌مای رق و كینه كار ناكات. به‌شێك له خه‌ڵك له‌گه‌ڵ داگیركه‌ران بوون، به‌ڵام له ئێستاوه هه‌موو شتێك كۆتایی هات و رۆڵی شه‌ڕ نه‌ما. ئه‌میری موسڵمانان لێبوردنی گشتیی راگه‌یاندووه. له ژێر فه‌رمانڕه‌وایی ئیماره‌تی ئیسلامی، دوژمنایه‌تیمان له‌گه‌ڵ كه‌س نییه و شه‌ڕی ناوخۆ كۆتایی هات.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه پایته‌ختمان كۆنترۆڵ كردووه، هه‌ندێك كه‌س گومانیان هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ڵه‌ن. هه‌ندێك ده‌نگۆ هه‌ن، سوپاس بۆ خودا زانیمان و بینیمان و سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كه‌مان زانی و كۆنترۆڵمان كرد. سووپاس بۆ خودا هێزه‌كانی ئیماره‌تی ئیسلامی له ته‌واوی وڵات‌دا هه‌ن. بوونی دیپلۆماتكاران له كابول شتێكی سرووشتییه.