پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی هونەرمەند سەلام كۆیی

سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند و شانۆگه‌ری میللی، سه‌لام كۆیی ئاراسته‌ی خێزان و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو كرد.

سه‌رۆك بارزانی
سه‌رۆك بارزانی

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند و شانۆگه‌ری میللی، سه‌لام كۆیی ئاراسته‌ی خێزان و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو كرد.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەند و شانۆگەری میللی (سەلام كۆیی)ـمان پێ گەیشت. سەلام كۆیی هونەرمەندێكی خۆشەویست و نیشتیمانپەروەری هەولێر و كوردستان بوو و ماندوونەناسانە و دڵسۆزانە بۆ پێشڤەچوونی هونەر و شانۆگەری لە كوردستان كاری كردووە و ساڵانێكی دوورودرێژ خزمەتی كردووە و مێژوو و جێگەی دەستی دیارە.

سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو سەلام كۆیی و هەموو دۆست و ئاشنایانی و هونەرمەندانی شاری هەولێر و كوردستان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای گەورە داواكارم خوالێخۆشبوو سەلام كۆیی بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

17ی ئابی 2021