دیپۆرتیڤۆ لاكه‌رۆنیا راهێنه‌ره‌كه‌ی دوورخسته‌وه
پێش ساڵێك له ته‌واوبوونی گرێبه‌سته‌كه‌ی
یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ لاكه‌رۆنیای ئیسپانی دوورخستنه‌وه‌ی ڤیكتۆر سانچێزی له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ی به فه‌رمی راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی دیپۆرتیڤۆ ئه‌م وه‌رزه‌ی له خانه‌ی پازده‌می ریزبه‌ندی لالیگا به‌كۆتایی هێنا.
سانچێز له ئه‌پڕێڵی 2015 شوێنی ڤیكتۆر فێرناندێزی گرته‌وه، كه به‌هه‌مان شێوه به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كان له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی كارگێری یانه ئیسپانیه‌كه رازی بوون به نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه‌ی پێشووی ریال مه‌درید وه‌كو راهێنه‌ر تا كۆتایی وه‌رز، به‌ڵام ئه‌نجامه خراپه‌كانی له دوایین 21 یاری لالیگا وایكرد له پۆسته‌كه‌ی دووربخرێته‌وه.