گفتووگۆیه‌كانی نێوان ریال و پاریس له‌سه‌ر مباپێ گه‌یشته كۆتایی
گفتووگۆیه‌كانی نێوان پاریس سانجێرمان و كلیان مباپێ دوای مشتومڕێكی زۆر بۆ ئه‌م وه‌رزه گه‌یشته خاڵی كۆتایی و هێرشبه‌ره لاوه‌كه بڕیاری دا له یانه‌كه‌ی بمێنێته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كلیان مباپێ ئاره‌زوویه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌م هاوینه له پاریس سانجێرمان بڕوات و په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید بكات، به‌ڵام دواجار ناسڕ خلێفی سه‌رۆكی سانجێرمان له پێناو سه‌رخستنی پرۆژه‌كه‌ی كه بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه‌یه توانی مباپێ ڕازی بكات له یانه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت.
ڕادیۆی كادێنا سێری ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كلیان مباپێ له ژووری جلگۆڕینی پاریس سانجێرمان به هاوڕێیه‌كانی گوتووه له یانه‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه تا هاوینی داهاتوو كه گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتایی دێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، لیۆناردۆی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی پاریس سانجێرمان به پێگه‌ی فه‌رمی یانه‌كه‌ی راگه‌یاند كه مباپێ تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت و هاوشانی لیۆنێل مێسی و نێیمار دا سیلڤا شه‌ڕی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كانی خولی نێوخۆیی و ئه‌ورووپی ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی راپۆرته هه‌واڵه‌كانی ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید له هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی كلیان مباپێ سارد نه‌بووه‌ته‌وه، به رێژه‌یه‌كی زۆر هاوینی داهاتوو كلیان مباپێ ده‌گوازێته‌وه.
كلیان مباپێ ته‌مه‌ن 22 ساڵ، له یانه‌ی مۆناكۆ ده‌ركه‌وت، له هاوینی 2018 به گرێبه‌ستێكی 145 ملیۆن یۆرۆ روویكرده پاریس سانجێرمان، له‌گه‌ڵ یانه پاریسییه‌كه له كۆی 173 یاری 133 گۆڵ و 63 ئاسیستی كردووه.