دیارترین ئه‌و 4 گرێبه‌سته‌ی جیهان له چاوه‌ڕوانی دایه
پێش ئه‌وه‌ی له كۆتایی ئه‌م مانگه ده‌رگه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان له خوله‌كانی ئه‌ورووپا دابخرێت پێشبینی ده‌كرێت چه‌ندان گرێبه‌ستی نوێ واژۆ بكرێت، له نێویاندا چوار یاریزان هه‌یه كه چاوی هه‌مووانی له‌سه‌ره.
1ـ كلیان مباپێ: ئه‌م هێرشبه‌ره فه‌ره‌نسییه ئامانجی سه‌ره‌كی یانه‌ی ریال مه‌دریده، كارگێری پاریس سانجێرمانیش له پێناو نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی شه‌ڕی مان و نه‌مان ده‌كات، چونكه ئه‌و یاریزانه ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ نه‌كاته‌وه هاوینی داهاتوو به گرێبه‌ستێكی ئازاد و خۆڕایی یانه‌كه جێده‌هێڵێت.
به گوێره‌ی میدیاكانی فه‌ره‌نسا مباپێ حه‌زی ده‌كرد له‌م هاوینه له پاریس بڕوات و بچێته ریال مه‌درید، به‌ڵام دواجار لیۆناردۆی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی پاریس سانجێرمان رایگه‌یاندووه كه مباپێ تا كۆتایی گرێبه‌سته‌كه‌ی له پاریس ده‌مێنێته‌وه، به‌مه‌ش چوونی ئه‌م یاریزانه بۆ ریال مه‌درید ئه‌گه‌ر له‌م هاوینه روونه‌دات ده‌چێته هاوینی داهاتوو به‌بێ ئه‌وه‌ی پاریس بتوانێت هیچ به‌ربه‌ستێكی بۆ دروست بكات.
2ـ هاری كه‌ین: ئه‌م هێرشبه‌ره ئینگلیزییه‌ی یانه‌ی تۆتێنهام بڕیاری كۆتایی خۆی داوه و چیتر به‌رگه‌ی ئه‌وه ناگرێت ساڵانه زۆرترین گۆڵ بۆ یانه‌كه‌ی بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ نازناوێك بباته‌وه، بۆیه هه‌موو چاوه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه ئه‌م یاریزانه ره‌نگه له چه‌ند رۆژی داهاتوو په‌یوه‌ندی به مان سیتی بكات.
3ـ میرالیم پیانیچ: ئه‌م ناوه‌راستكاره له لوتكه‌ی ئاستی خۆی یانه‌ی یوڤێنتۆسی جێهێشت و به به‌های 60 ملیۆن یۆرۆ روویكرده بارسێلۆنا، به‌ڵام كاروانێكی شكستخواردووی له یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه تێپه‌ڕ ده‌كات، له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا تا ئێستا نه‌یتوانیوه خۆی بسه‌لمێنێت و به‌شداریی 30 یاریی كردووه و هیچ گۆڵێك و ئاسیستێكی نه‌كردووه و پێشبینی ده‌كرێت پێش ئه‌وه‌ی ده‌رگه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان دابخرێت خۆی له دۆزه‌خی بارسێلۆنا رزگار بكات و بگه‌ڕێته‌وه یوڤی ماڵه كۆنه‌كه‌ی.
4ـ مارتن ئۆدیگارد: ئه‌م ناوه‌راستكاره لاوه نه‌رویجییه 6 ساڵه له یانه‌ی شایانه‌یه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌بووه‌ته جێگه‌ی متمانه‌ی هیچ راهێنه‌رێك، ریال مه‌درید هه‌ر وه‌رزه و به‌خواستن به یانه‌یه‌كی ده‌به‌خشێت، له‌و چه‌ند ساڵه‌ی له ریال مه‌دریده به كاتی یاریی بۆ یانه‌كانی ڤیتێسی هۆڵه‌ندی و ریال سوسیداد و وه‌رزی رابردووش یاریی بۆ ئارسێناڵ كردووه و ئێستاش ده‌نگۆیه‌كی به‌هێز هه‌یه دووباره به‌خواستن په‌یوه‌ندی به ئارسێناڵ بكاته‌وه.