بارسێلۆنا شوێنگره‌وه‌ی مێسی ده‌ستنیشان ده‌كات
بارسێلۆنا هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی محەمەد سەڵاحی هێرشبه‌ری میسری وەکو شوێنگرەوەی لیۆنێل مێسی بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.
دوای ئەوەی لیۆنێل مێسی ریزەکانی یانەی بارسێلۆنای جێهێشت، ئەو یانەیە دەیەوێت یاریزانێک وەکو شوێنگرەوەی بگوازێتەوە، ماڵپەری گۆڵی جیهانیش ئاشکرای کردووە، محەمەد سەڵاح هێرشبەری میسڕی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی ئامانجی یانە کەتەلۆنیەکەیە و چاوەڕێش دەکرێت ئەگەر ئەم هاوینە بۆ ریزەکانیان نەگوازنەوە، هاوینی داهاتوو هەوڵی بۆ بدەن.
سەڵاحی 29 ساڵ تاوەکو هاوینی ساڵی 2023 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە و رێدز لە دوای نوێکردنەوەی گرێبەستی ئارنۆڵد، ڤان دایک، فابینهۆ و ئالیسۆن بێکەر، دەیەوێت ئەمجارە گرێبەستی یاریزانە موسڵمانەکەی نوێ بکاتەوە.
محه‌مه‌د سه‌ڵاح پێشتر یاریی بۆ یانه‌كانی بازلی سویسرا، رۆما و چێڵسی كردووه و له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول له كۆی 204 یاری 126 گۆڵ و 49 ئاسیستی كردووه و ته‌نیا پێویستی به 7 گۆڵی دیكه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ریكۆردی دیدییه درۆگبا بشكێنێت و ببێته یه‌كه‌مین یاریزانی كیشوه‌ری ئه‌فریقیا 105 گۆڵ له پرێمه‌رلیگ بكات.