خوێندنی باڵا: خوێندنى ساڵى نوێ لە زانکۆ و پەیمانگەکان لەناو هۆڵەکانى خوێندن دەبێت
پڕۆسەى خوێندن لە (9/1) بەدواوە بەپێى ساڵنامەی زانکۆیی زانکۆکان، بەپلان و بەرنامەی گونجاو دەستپێدەکاتەوە
K24 – هەولێر:
وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی، رایگهیاند، ئامادەکاری پێویست بۆ دەستپێکردنەوەى پرۆسەى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان، كراوه، لە کۆبونەوەى ئەمڕۆى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، چەند بڕیار و ڕاسپاردەیەکى پێویست، راگهینرا.
روونیكردهوه، ئەنجومەنى وەزارەت بڕیاریدا، پرۆسەى خوێندنى ساڵى نوێ لە زانکۆ و پەیمانگەکانى کوردستان، لەناو هۆڵەکانى خوێندن واتە (ناو کەمپەس) دەبێت، بەمەرجێک بارودۆخى تەندروستى بەرەو خراپى نەچێت و بە جێبەجێکردنى ڕێنماییە تەندروستییەکان، هەروەها پرۆسەى خوێندن لە (9/1) بەدواوە بەپێى ساڵنامەی زانکۆیی زانکۆکان، بەپلان و بەرنامەی گونجاو دەستپێدەکاتەوە.
راشیگهیاند، هەر لە کۆبونەوەکەدا باس لە دۆخى دارایى زانکۆکان و پێداویستییەکان بۆ ساڵى نوێى خوێندن کرا، ئەنجومەنى وەزارەت جەختى کردەوە، بە هەماهەنگى لەگەڵ ئەنجومەنى وەزیران، کارکراوە بۆ چارەسەرکردنى ئەم پرسە و پڕکردنەوەى پێداویستییەکان، بۆ ئەوەى پڕۆسەى خوێندن لەهەرێمى کوردستان سەرکەوتوو بێت.
ك.ب