رۆیته‌رز: 3 كه‌س له خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌سه‌دئاباد كوژران
به‌هۆی ئه‌م رووداوه‌وه 3 كه‌س كوژران و 12 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، به بۆنه‌ی رۆژی سه‌ربه‌خۆیی شاری (ئه‌سه‌دئاباد)ـی ناوه‌ندی ویلایه‌تی (كهنر) له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان خۆپیشاندانێك به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا چه‌كدارانی تاڵیبان ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران كرد، به‌م هۆیه‌وه پشێوی و پاڵه‌په‌ستۆ دروستبوو، كوژراو و برینداری لێكهوتهوه.
له‌م خۆپیشاندانه‌دا هاوشێوه‌ی ویلایه‌ته‌كانی (نهنكرهار و خووست)ی ئه‌فغانی، دانیشتوانی (ئه‌سه‌دئاباد) رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان، تێدا ئاڵای ئه‌فغانستانیان به‌رز كرده‌وه.
راشیگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌م رووداوه‌وه (3) كه‌س كوژران و (12) كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، تا ئێستا روون نیه ئایا به‌هۆی گووللـه‌ی چه‌كدارانی تاڵیبانه‌وه كوژراون یاخوود به‌هۆكاری دروستبوونی پاڵه‌په‌ستۆ و پشێوی.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ك.ب