به ڤیدیۆ.. به 400 پیاو رووتیان كرده‌وه و ئه‌شكه‌نجه‌یان دا
كچه‌كه سه‌رقاڵی تۆماركردنی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بووه
K24 – هه‌ولێر:
كچێكی پاكستانی به هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تیك تۆك، له لایه‌ن 400 كه‌سه‌وه گێچه‌ڵی پێكرا و جلوبه‌رگی له‌به‌ر داڕنرا.
رووداوه‌كه له شاری لاهوری پاكستان و له رۆژی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و وڵاته‌دا روویداوه.
كچه‌كه سه‌رقاڵی تۆماركردنی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بووه له باخچه‌ی نیشتمانی شاره‌كه‌یان و له لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه رووبه‌ڕووی گێچه‌ڵ و ئه‌شكه‌نجه بووه‌ته‌وه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی تۆماری ڤیدیۆیی رووداوه‌كه كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه.
پۆلیس ده‌ڵێت سكاڵایان له دژی 400 كه‌س جووڵاندووه، كه له گرته ڤیدیۆییه‌كه ده‌ركه‌وتن و به‌شێكیان ناسراونه‌ته‌وه.
سیاسه‌تكاران، پارێزه‌ران و كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی پاكستان دژی ئه‌و ره‌فتاره به ده‌نگ هاتوون.
سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان، عمران خان، فه‌رمانیكردووه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌و رووداوه تێوه‌گلاون ده‌ستگیر بكرێن.
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی داوای له ئیسلام ئاباد كردووه، هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی بدات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌تا پێی ده‌كرێت پارێزگاری له ژنانی پاكستان بكات.
چه‌ناڵی تێلیگرامی كوردستان24 بكه به سه‌رچاوه @Kurdistan24news
دیمه‌نی رووداوه‌كه:
400 people booked for harassing, molesting, groping YouTuber girl at Minar-i-Pakistan in Lahore on August 14 which is Pakistan's Independence Day pic.twitter.com/6PnZGpJhlW
— DeshGujarat (@DeshGujarat) August 18, 2021