مۆسكۆ: زوو بێت یان دره‌نگ ئه‌مه‌ریكا واز له ئۆكرانیا ده‌هێنێت
ئۆكرانیا له 2014ه‌وه هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكایه له دژی رووسیا
K24 – هه‌ولێر:
رووسیا رایگه‌یاند، رۆیشتنی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی زوو بێت یان دره‌نگ، ئه‌مه‌ریكا ده‌ستبه‌رداری هاوپه‌یمانه‌كه‌ی له ئۆكرانیا ده‌بێت و ئه‌ویش به‌جێ ده‌هێڵێت.
ئۆكرانیا له 2014ه‌وه هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكایه له دژی رووسیا و له خۆرهه‌ڵاتی ئۆكرانیا، حكومه‌تی كییڤ، له شه‌ڕدایه له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆ خوازه‌كان.
ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی له حكومه‌تی كییڤ ده‌كات و سه‌ربازانی ئه‌و وڵاته له لایه‌ن سوپای ئه‌مه‌ریكاوه راهێنانیان پێده‌كرێت.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رووسیا، نیكۆلای پاتروشیڤ، له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا، كه رۆژنامه‌ی "ئیزڤستیا"ی رووسی بڵاویكردووه‌ته‌وه، رایگه‌یاندووه، كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان لاوازی پشتیوانی ئه‌مه‌ریكای بۆ هاوپه‌یمانه‌كانی پیشان دا.
پاترۆشیڤ، به ته‌نزه‌وه پرسیاری كرد و گوتی: ئایا ئه‌مه‌ریكا هاوپه‌یمانه‌كه‌ی خۆی له كابول پاراست، له كاتێكدا هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی بوو له ده‌ره‌وه‌ی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی.
گوتیشی: هه‌مان چاره‌نووس چاوه‌ڕێی لایه‌نگرانی ئه‌مه‌ریكا له ئۆكرانیا ده‌كات و زوو یان دره‌نگ هه‌ر به‌جێیان ده‌هێڵێت.
سه‌رچاوه: AFP