ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مه‌ریكا: ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆریستی له ئه‌فغانستان چاوه‌ڕوانكراوه
تا (31)ـی ئه‌م مانگه كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان كۆتایی پێدێت
K24 – هه‌ولێر:
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، بۆ كشانه‌وه‌مان له ئه‌فغانستان، هیچ رێگایه‌كی دیكه نه‌بوو جگه له‌وه‌ی هه‌بوو و روویدا، پنتاگۆنیش ئاشكرایكرد، په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان هه‌یه، له هه‌مان كاتیش‌دا، شه‌ڕی تیرۆر له ئه‌فغانستان، كۆتایی نه‌هاتووه.
جۆ بایدن، راشیگه‌یاند، كاتێ وێنه‌كانی ئه‌فغانستانم بینی، هه‌ستم كرد كه پێویسته كۆنتڕۆڵی بارودۆخی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول بكه‌ین، كردیشمان، پێشموانیه رێگایه‌كی باشتر هه‌بووبێت، بۆ ده‌رچوونی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌شره‌ف غه‌نی به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌ی جێهێشت، سوپای ئه‌فغانستانیش كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان راهێنانی پێكردبوون، چه‌كه‌كانیان فڕێ‌دا و رایانكرد.
ئاماژه‌شیپێكرد، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان هاوكاری هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، تاوه‌كو له ئه‌فغانستان ده‌ربچن، به‌ڵام تووشی گرفت هاتوون بۆ رزگاركردنی ئه‌و ئه‌فغانیانه‌ی كه رۆژانێك هاوكاری ئه‌مه‌ریكایان كردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، تیمی ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مه‌ریكا، له‌گه‌ڵ جۆ بایدن كۆبووه‌نه‌وه، ته‌واوی ورده‌كارییه‌كانی ناو ئه‌فغانستانیان به بایدن راگه‌یاند، به‌تایبه‌ت چاودێریكردنی هه‌موو جۆره هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی تیرۆریستی، كه چاوه‌ڕوانكراوه، له ئه‌فغانستان رووبدات، جیا له‌وه‌ش هه‌وڵ بدرێت به زووترین كات فڕۆكه‌خانه‌ی كابول چۆڵ بكرێت.
كۆشكی سپی پێشتر رایگه‌یاندبوو، جۆ بایدن له‌گه‌ڵ ئه‌نگێلا مێركل، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه باسیان له خێرا چۆڵكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول، كردووه.
جیك سۆڵیڤان، راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، جۆ بایدن ئاره‌زوو ده‌كات تا (31 ی ئاب / ئۆگێست / 2021)، كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان، كۆتایی پێبێت.
راشیگه‌یاند، بایدن پابه‌نده به‌وه‌ی هه‌موو ئه‌مه‌ریكییه‌كان به سه‌لامه‌تی له كابوله‌وه ده‌ربچن، تا (31)ـی ئه‌م مانگه‌ش پڕۆسه‌ی كشانه‌وه‌كه كۆتایی پێدێت، چونكه دۆخی ئه‌فغانستان مه‌ترسیداره، ئه‌گه‌ر تاڵیبان جوڵه‌یه‌كی ناسروشتی به‌رامبه‌ر به ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئه‌نجام بدات، به‌خێرایی وه‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه.
سه‌رچاوه: ئه‌لجه‌زیره
ك.ب