گرووپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان غالب محه‌مه‌د ده‌داته‌ دادگا

قه‌یوان گرووپ: غالب محه‌مه‌د لە رێی سۆشیال میدیاوە  بەردەوامە  لە ناوهێنانی کۆمپانیاکەمان لەچەند بابەتێک بەبێ بەڵگ

لۆگۆی گرووپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان
لۆگۆی گرووپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان

K24 – هه‌ولێر:

به‌شی راگه‌یاندنی گرووپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان 24 نێردراوه‌، رایگه‌یاندووه‌،  غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، "بێ پاساو تۆمەت دەخاتە پاڵ گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان و چەند شتێک باس دەکات کەهیچ بنەمایەکی نییە ودور و نزیک پەیوەندی بەئێمەوە نیی گروپی کۆمپانیاکانی قه‌یوان ناچاره‌ رێگای دادگا و یاسا لەبەرامبەر ئەو ناوزڕاندنەی بەڕێزیان بگرێته‌به‌ر".

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌: غالب محه‌مه‌د "لە رێی سۆشیال میدیاوە  بەردەوامە  لە ناوبردنی کۆمپانیاکەمان لەچەند بابەتێک بەبێ بەڵگە، کە وەک وتمان هیچ پەیوەندیان بەئێمەوە نییە. گروپی کۆمپانیاکانی قه‌یوان ناچاره‌ رێگای دادگا و یاسا لەبەرامبەر ئەو ناوزڕاندنەی بەڕێزیان بگرێته‌به‌ر".

هه‌روه‌ها هاتووه‌: "داواکارین لەبەڕێزیان له‌ دادگا بەڵگەکانی خۆی بخاتەڕوو و ئێمەش لەوێدا بەرگری لەو ناوزڕاندنەی خۆمان دەکەین و له‌ رێی یاساوه‌ راستییەکان بۆ هاووڵاتیانی کوردستان و سلێمانی بەتایبەتی روون ده‌بنه‌وه‌".

له‌ كۆتایی روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌: "داواکارین لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردن و هەڵکشانی ململانێ سیاسییەکاندا، ئێمە نەخرێینە ناو ئەم ناکۆکیانەوە".