ئاماری نوێی كۆرۆنا راگه‌یه‌ندرا

به‌هۆی په‌تاكه‌ 23 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

دۆخی ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی كوردستان
دۆخی ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی كوردستان

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماری نوێی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌، به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێردا 23 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و هه‌زار و 449 حاڵه‌تی نوێی تووشبوونیش به‌و ڤایرۆسه‌ پشتڕاست كرایه‌وه‌..

له‌ به‌رامبه‌ریشدا، 2 هه‌زار و 160 تووشبووی كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:

راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ 541ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ ئاماری كۆرۆنا
راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ 541ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ ئاماری كۆرۆنا