ئاكرێ.. لەسەر یاری تۆپی پێ زیاتر لە 20 كەس برینداربوون
دۆخی ته‌ندروستی دوو له برینداره‌كان ناجێگیره و رووداوه‌كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كۆنترۆڵ كرا
K24- ئاكرێ:
ئاری حوسێن، په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، شه‌ڕه‌كه له‌نێوان هانده‌رانی دوو تیپی میللی تۆپی پێ روویدا و زیاتر له 20 گه‌نج و مێردمنداڵ له هانده‌رانی هه‌ردوو تیپه‌كه برینداربوون و برینی ژماره‌یه‌كیان سه‌خته.
وه‌ك په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتێكدا كە ھەردوو تیپی میللی (بیوك و كەلەكچی) لەنێو یاریگای ئاكرێ یاریان دەكرد، ھاندەرانی ھەردوو تیپەكە بووه شه‌ڕیان و به‌وهۆیه‌شه‌وه زیاتر لە 20 كەس برینداربوون، كه برینی ژماره‌یه‌كیان سه‌خته و یەكێك لە برینداره‌كان گوللـە به‌ر سەری كەوتووە و باری تەندروستی ناجێگیرە.
هه‌روه‌ها گوتیشی: دوو له برینداره‌كان پۆلیسن و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
ماوەی دوو مانگە یانه‌ی ئاكرێ خولێكی توپی پێی بۆ زیاتر لە 50 تیپی میللی له ھەرسێ قەزای ئاكرێ، بەردەڕەش و شێخان كرادووه‌ته‌وه و ئەم خولە بە قۆناغه‌كانی پێش كوتایی گەیشتووە، ئەمڕو بە ئامادەبونی زیاتر لە پێنج ھەزار ھاندەر، ھەردوو تیپی بیوكی ئاكرێ و ناحیەی كەلەكچی قەزای شێخان یاریان دەكرد، لەنێو یاریگادا شه‌ڕ له نێوان هانده‌رانی هه‌ردوو تیپه‌كه روویدا، لە ئەنجامدا زیاتر لە 20 كەس برینداربوون و زیانێكی زۆر بەر یاریگا كەوت، وێڕای زیانگەیاندن بە زیاتر لە 30 ئۆتۆمبێل.
شه‌ڕی نێوان هه‌ردوو تیپه‌كه بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر به‌رده‌وام بوو، دواجار له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پولیس و ئاسایشەوە كۆنترۆڵی دۆخه‌كه كرا و چەند كەسێكیش دەستگیركران.
H.B