"له ناوچه كوردستانییه‌كان هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌یه"
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه کاریگەری لەسەر ژمارەی کورسی لایەنەکان دەبێت
K24 - هه‌ولێر:
کاندیدێکی پارتی لە کەرکووك رایگەیاند، پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان رێچکەی تەندروستی خۆی وەرگرتووە و ھەماھەنگی لەنێوان لایەنە سیاسییەکان لە ناوچە کوردستانییەکان بۆ ھەڵبژاردنەکان ھەیە و کاریگەریشی لەسەر ژمارەی کورسیەکانی کورد دەبێت، بەرپرسی دەزگای ناوەندی حزبی شیوعی کوردستانیش داوا دەکات، بانگەشەی ھەڵبژاردنی لایەنە سیاسییەکان لە پێناو یەکتر شکاندن نەبێت.
دۆخی سیاسی و پەیوەندیەکانی نێوان لایەنە سیاسیەکان بەرەو ھێوربوونەوە دەچێت، ئەمەش لە بەرژەوەندی کوردە بە تایبەت بۆ کاتی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، پارتی پێوایە پەیوەندی لایەنە سیاسییەکان رێچکەی تەندروستی خۆی وەرگرتووە و ھەماھەنگی لە ناوچە کوردستانییەکان ھەیە، کە کاریگەری لەسەر ژمارەی کورسی لایەنەکان دەبێت.
شاخەوان عەبدوڵڵا، کاندیدی پارتی لە کەرکووك گوتی: "ئێستا لێكتێگه‌یشتنێكی ته‌ندروست له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی كورد هه‌یه، هه‌رچه‌نده ناكرێت دوو حزبی سیاسی وه‌كو یه‌ك بیربكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه نابێته هۆی ئه‌وه‌ی جیاوازییه‌كان هێنده قووڵ ببێته‌وه، كه ببێته ناكۆكی، په‌یوه‌ندی پارتی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان باشه، هه‌مانگی هه‌یه و تموحی ئه‌وشمان هه‌یه هه‌ماهه‌نگییه‌كان باشتریش بكرێن، به تایبه‌تی له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم".
بۆ ئەوەی کورد لە ناوچە کوردستانییەکان دەنگەکانی زیاد بکات، پێویستی بە چەند ھەنگاوێکە، لەوانە ھەماھەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکان لە بازنەکانی ھەڵبژاردن و بانگەشەی ھەڵبژاردنیان لە پێناو یەکترشکاندن نەبێت و پەیوەندییە سیاسییەکانیش باشتر بکەن، ئەگەر ئەم رێگایانە نەگرنە بەر ئەوا دەنگی کورد کەم دەکات.
ھاژە سلێمان، بەرپرسی دەزگای ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان گوتی: "هه‌ماهه‌نگی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كورد له ناوچه كوردستانییه‌كان ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كورد ده‌نگێكی زۆر باش به‌ده‌ست بهێنێت و له‌و بڕوایه‌دام كورد له‌و هه‌ڵبژاردنه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت".
یەک دەنگی و ھەماھەنگی کورد و باشتربوونی پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان دوو ھۆکارن وا دەکەن دەنگی کورد لە ناوچە کوردستانییەکان زیاد بکات، لە ھەر حاڵەتێکدا ئەگەر پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان تێکبچێت و ھەماھەنگی نەکەن؛ ئەوا دەنگی کورد لەناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان کەم دەکات، مەترسیش لەسەر ناسنامەی کوردستانیبوونی ئەو ناوچانە دروست دەکات.
د.ی