راگه‌یه‌ندراوێك له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان سه‌باره‌ت به سه‌ركه‌وتنه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و سه‌ركه‌وتنى ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى پێشمه‌رگه له سنوورى ميحوه‌رى خازر راگه‌يه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان سه‌باره‌ت به سه‌ركه‌وتنه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و سه‌ركه‌وتنى ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى پێشمه‌رگه له سنوورى ميحوه‌رى خازر راگه‌يه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه.
ده‌قى راگه‌يه‌ندراوه‌كه:
ئه‌مڕۆ 30/5 كاتژمێر یه‌كی دوای نێوه‌ڕۆ، ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوانی زه‌مینی له رۆژهه‌ڵاتی موسڵ كۆتایی هات كه له ئه‌نجامدا له‌شكری پێشمه‌رگه هێلی نوێی به‌رگری ده‌ستنیشان كرد.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی به‌ده‌ستهێنا كه بریتی بوون له ئازادكردنی چه‌ندین گوندی خوشك وبرایانی كاكه‌یی و شه‌به‌ك و خاوێنكردنه‌وه و كۆنترۆڵكردنی رووبه‌رێكی به‌رفراوان.
له ماوه‌ی دوو رۆژی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ، 9 گوند ئازادكران كه بریتیبوون له گونده‌كانی: موفتی، ته‌ل ئه‌سوه‌د ، زه‌هرا خاتوونی سه‌روو، زه‌هرا خاتوونی خواروو ، تووله‌به‌ند، گه‌زه‌كان، چه‌مه‌كۆر ، كوله‌بۆر و وه‌رده‌ك. كه رووبه‌ره‌كه‌ی ده‌كاته نزیكه‌ی 120 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه . هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 140 تیرۆریستی داعش كوژراون له‌لایه‌ن له‌شكری پێشمه‌رگه و فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وله‌تی. چوارده ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو له ناوبران .ته‌نیا یه‌كێكیان ته‌قیه‌وه به‌ڵام هیچ زیانێكی لێ نه‌كه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان 75 پێگه‌ی چه‌كدارانی داعشییان به ئامانج گرت. ئێستا تیمی تایبه‌تی خه‌ریكی پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ن له مین وته‌قه‌مه‌نی.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سروور بارزانى له تويتێكدا كه له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر بڵاويكردووه‌ته‌وه، پيرۆزبايى سه‌ركه‌وتنه‌كانى له هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان كرد.