به‌هۆی باران بارینه‌وه سه‌رجه‌م یارییه‌كانی ئه‌مڕۆی رۆڵاند گارۆس دواخران
دووه‌مین جاره له‌مێژوودا سه‌رجه‌م یارییه‌كانی رۆژێك دواده‌خرێن
كارگێری پاڵه‌وانییه‌تی فڕه‌نسای كراوه‌ی دووه‌مین پاڵه‌وانییه‌تی گه‌وره‌ی جیهان رایگه‌یاند به‌هۆی باران بارینه‌وه سه‌رجه‌م یارییه‌كانی رۆژی دووشه‌ممه دوا ده‌خرێن، كه ئه‌مه‌ش جاری یه‌كه‌مه دوای 16 ساڵ رووده‌دات، هه‌روه‌ها جاری دووه‌مه له مێژوودا سه‌رجه‌م یارییه‌كانی رۆژێك به‌هۆی بارانه‌وه دوابخرێت.
وته‌بێژێكی پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه ده‌ڵێت "دۆخی كه‌شوهه‌وا باش نییه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كان و به‌داخه‌وه سه‌رجه‌م یارییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی خانمان و پیاوان و لاوان بۆ رۆژی سێشه‌ممه دواخران.
دوایینجار كه سه‌رجه‌م یارییه‌كان له رۆژێك دواخران له ساڵی 2000 هه‌بوو، له‌و ساڵه‌ی گۆستاڤۆ كوێرتنی بڕازیلی بۆ جاری دووه‌م له‌دوای یه‌ك ناسناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، له‌به‌رامبه‌ردا ماری پێرس بووه پاڵه‌وانی ئاستی خانمان.