دۆستی ئێمه له دۆستی ئه‌فغانستان جیاوازن
سه‌رۆ قادر

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆ قادر، سه‌رۆكی ئینستیۆتی توێژینه‌وه و گه‌شه‌پێدانی كوردستان، له میانی به‌شداریكردنی له "ژووری هه‌واڵی كوردستان24" رایگه‌یاند، خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ئاساییه بترسێت له دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌زموونی ئه‌فغانستان به‌و پێیه‌ی هێشتا هه‌رێمی كوردستان مه‌ترسییه‌كانی هه‌موو تێ نه‌په‌ڕاندووه، كوردستان دوای 30 ساڵ تا ئێستاش، كێشه‌ی ئیداره‌ی هه‌یه، كێشه‌ی یه‌ك ئیداره‌ی پته‌و، یه‌ك سوپایی، ده‌سته‌بژێری سیاسی هه‌یه، ئێمه تا ئێستا له‌و ئه‌زموونه سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاریمان به‌ده‌ست نه‌هێناوه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه به دووره له‌وه‌ی جیهان رێگه بدات ئه‌وه له كوردستان دووباره ببێته‌وه، چونكه دۆستی ئێمه له دۆستی ئه‌فغانستان جیاوازن .
پرسیار: بۆچی به‌راورد له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌فغانستاندا ده‌كرێت؟
سه‌رۆ قادر: په‌یوه‌ندی به كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه، به تایبه‌تی شه‌ڕی سارد و گه‌رم كه 20 ساڵه له عێراق هه‌یه، به تایبه‌تی دوای ئه‌و شه‌ڕه سه‌خته‌ی هاتووه‌ته ئاراوه، كه شه‌ڕی تیرۆره. میلله‌تی كوردستان له‌م 20 ساڵه‌دا ئه‌زموونی تاڵی زۆره، وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی پێكردووه، به تایبه‌تی شه‌ڕی داعش و په‌لاماردانی كوردستان.
زۆر به‌جێ بوو، جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی، دڵنیایی بدات به خه‌ڵكی كوردستان، چونكه رابه‌ری میلله‌تێكه و له چه‌قی سیاسه‌ت و ئه‌و فایلانه‌دایه، كه خه‌ڵك له ژیانی ئاسایی‌دا ئاگایان لێی نییه.
خودی ترسانه‌كه، له‌وانه‌یه، هه‌ندێك یان زۆر سه‌یر نه‌بێت، ئه‌گه‌ر پێویست بوو باسی ده‌كه‌ین.
پرسیار: خوێندنه‌وه‌یان له باره‌یه‌وه نییه؟
سه‌رۆ قادر: له ئه‌فغانستان و كوردستان به هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی هه‌ردوو وڵات درووست بوون، یه‌كیان سه‌روه‌ری هه‌یه و دووه‌میان هه‌رێمی كوردستانه، كه ده‌وڵه‌تی دیفاكتۆیه. راسته به‌شێكه له عێراق، به‌ڵام له به‌شێك زیاتره. هه‌ردووكیان به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، دوایی به پشتیوانی سوپای راسته‌وخۆی ئه‌مه‌ریكا و به راوێژكاری و ته‌كنۆلۆژیای زۆر نوێی بواری چه‌كی ئه‌مه‌ریكا هاوكاری كراوون.
وه‌ك له په‌یامه‌كه‌دا دیاره، دۆزی دوو میلله‌ت له‌یه‌ك جیاوازه. ئه‌فغانستان ده‌وڵه‌تێكه، كه حكومه‌ته‌كانی گۆڕاون. له یه‌كێك له قۆناغه‌كان حكومه‌تێكی ئیسلامی توندڕه‌و كه باوكی داعشه هاته سه‌ر كار. ده‌بێت له بیرمان نه‌چێت، سه‌ركرده‌كانی داعش ئه‌زموونی خۆیان له قاعیده و تاڵیبان وه‌رگرتبوو.
به‌داخه‌وه دوای ئه‌فغانستان كوردستانیان هه‌ڵبژارد، كه ئه‌نسارولئیسلام درووست بوو، دواتر عێراقیان هه‌ڵبژارد، كه ئه‌بو موسعه‌ب زه‌رقاوی سه‌رۆكایه‌تی ده‌وڵه‌تی عێراقی ئیسلامی ده‌كرد، دواتر ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی هات، ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی له رووی هه‌رێمایه‌تییه‌وه بۆ تیرۆر دانرابوو، په‌لاماری سووریا و دواتر عێراق درا، چه‌قی شوێنه‌كه بوو به كوردستان، به‌شی زۆری، هه‌ڵبه‌ت ناوچه‌ی سوننه‌ی عه‌ره‌بیشی تێدابوو. بۆیه كارێكی ئاساییه مێشكی مرۆڤ به‌لای ئه‌وه‌دا بچێت، ئه‌گه‌ر له‌وێ ئه‌مه‌ریكا پاشه‌كشه بكات، حكومه‌ته‌كه رووخا و بوترێت له‌وانه‌یه بۆ كوردستانیش كێ ده‌ڵێت شتێكی وا روو نادات، به‌ڵام روونادات. چونكه ئه‌فغانستانی نوێ، له ئه‌نجامی له‌ناوبردنی تیرۆر درووست بوو، به‌دیلی تیرۆر بوو، ئامانجی كۆتایی نییه، به‌ڵكو له‌ناوبردنی یه‌كجاره‌كی تیرۆر، وه‌ك ئه‌وه‌ی بایدن باسی ده‌كات له‌ناوبردنی سه‌رچاوه‌كانی بیری تیرۆر، له ئه‌فغانستان و عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌ركه‌وتووین.

پرسیار: چوار ساڵ به‌ر له ئێستا هێرش كرایه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام به ئیراده‌ی خۆی تێكی شكاند؟
سه‌رۆ قادر: هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی تێكۆشانی سه‌د ساڵی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستانه. ئێمه 31 ساڵه حكومه‌تێكمان هه‌یه. ده‌وڵه‌تی ئێمه‌یه وه‌ك ئه‌مری واقیع له وڵاتی ئێمه. هۆكارێك بۆ ترس هه‌یه بۆ ئه‌وه‌یه، ئیداره‌ی باش زامنه بۆ پته‌وكردنی ئه‌و هاوكاری و پشتیوانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی كورد پێوه‌ی به‌نده. ئێمه نابێت زیاده‌ڕۆیی له توانای خۆمان بكه‌ین. ئێمه ژماره‌مان شه‌ش ملیۆن كه‌سه، هێزی پێشمه‌رگه زۆر قاره‌مانه، له شه‌ڕی تیرۆریشدا قاڵ بووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به ته‌نیا به‌جێبهێڵرێین، ده‌وڵه‌تانی شۆڤینی كه بوونی خۆیان له نه‌بوونی كورد ده‌بینین، ده‌ستیان بكرێته‌وه، میلله‌تی ئێمه ئازار زۆر ده‌چێژێت، به‌ڵام ئه‌مه زۆر دوور نییه، جیهان لێبگه‌ڕێت ئه‌وه رووبدات.
له ئه‌فغانستان حكومه‌تێك گۆڕاوه، وڵاته‌كه و ده‌وڵه‌ته‌كه نه‌گۆڕه، له‌سه‌ر به‌ڕێوبردن و ئه‌وه‌ی تیرۆر جارێكی دیكه له‌و ده‌وڵه‌ته نه‌بێت، به‌دیلی بۆدانرا كه رێگه‌ی مه‌ده‌نیانه‌ی عه‌لمانی بگرێته به‌ر و گه‌شه‌سه‌ندن به نه‌سیبی ئه‌فغانستان بكات، به‌ڵام ده‌سته‌بژێری سیاسی ئه‌فغانستان، كه پێكهاتبوون له موجاهیدینی پێشوو و نه‌وه‌ی نوێ، له بێ توانایی له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و ده‌رنه‌چوون له روانگه‌ی خێڵه‌كی و حزبی و مه‌زهه‌بی بۆ سیاسه‌ت و له هه‌موویان قورس‌تر، له گه‌نده‌ڵیدا هه‌رچی هه‌بوون و نه‌بوونی ئه‌فغانستان هه‌بوو له جانتای خۆیان ده‌كرد. له ساڵی یه‌كه‌می دوای پێكهێنانی حكومه‌تی ئه‌فغانستان ئه‌و كێشه‌یه هه‌بووه و ئه‌مه‌ریكا و ناتۆ و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان جێی باس بووه، ئه‌و سه‌ركردانه‌ی ئامانجیان درووستكردنی گه‌شه‌كردنی ئه‌فغانستان بوو نه‌هاتن و رێگر بن له‌وه‌ی وڵاته‌كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ قۆناغی پێشوو.
پرسیار: كوردستان ئه‌و كێشانه‌ی تێپه‌ڕاندوون؟
سه‌رۆ قادر: هه‌مووی تێ نه‌په‌ڕاندووه، كوردستان دوای 30 ساڵ تا ئێستاش، كێشه‌ی ئیداره‌ی هه‌یه، كێشه‌ی یه‌ك ئیداره‌ی پته‌و، یه‌ك سوپایی، ده‌سته‌بژێری سیاسی هه‌یه، به مانای ئه‌وانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ئێمه ده‌كه‌ن له ده‌وڵه‌تی عێراق و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ده‌وڵه‌تی ئه‌مر واقیعی ئێمه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
ئێمه تا ئێستا له‌و ئه‌زموونه سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاریمان به‌ده‌ست نه‌هێناوه، ئایا ئێمه حكومه‌تێكمان هه‌یه له گه‌شه‌سه‌ندی به‌رده‌وامدا بێت له رووی ئابوورییه‌وه، نا.
ئایا ئێمه هۆشیاری نیشتمانیمان هه‌یه له سنووری حزبی تێپه‌ڕێت، نه‌خێر. ئایا هه‌ڕه‌شه‌ی پارچه پارچه بوونی كوردستان‌مان یه‌ك پارچه بووه سێ پارچه، ماوه‌یه‌ك سێ حكومه‌تی هه‌رێم هه‌بوو، یه‌ك له هه‌ورامان، یه‌ك له سلێمانی، یه‌ك له هه‌ولێر.
پرسیار: به‌ڵام ئه‌وه تێپه‌ڕێندرا؟
سه‌رۆ قادر: سه‌رچاوه‌كانی وشك نه‌بوون، ده‌بێت ئێمه به زیره‌كییه‌وه سه‌یری نیگه‌رانی میلله‌تی خۆمان بكه‌ین، هیچ نیگه‌رانییه‌ك له خۆڕاییه‌وه درووست نابێت.
وه‌ك جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر خه‌ڵكێك بیانه‌وێت به‌لبه‌له بخه‌نه ناو میلله‌تی ئێمه و بڵێن له دوای ئه‌فغانستان نۆره‌ی ئێمه دێت، تێنه‌گه‌یشتوون. له ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌یان تێ نه‌گه‌یشتوون و نایانه‌وێت تێبگه‌ن و ره‌نگه پڕۆژه‌یه‌كی سیاسی‌یان هه‌بێت. ئێمه میلله‌تی خۆمان بترسێنین. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر رۆژێك بكه‌وینه به‌ر هه‌ڕه‌شه نابێت وه‌ك ئه‌شره‌ف غه‌نی رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه بگرینه به‌ر، ده‌بێت رێگه‌ی سه‌ختی به‌رگری و فیداكاری زیندوو بێته‌وه. میلله‌تی ئێمه وه‌ك میلله‌تی ئیسرائیل به‌رده‌وام ئاماده‌ی فیداكاری بێت. ده‌بێت له مه‌كته‌به‌وه فێر بكرێت، پارچه‌یه‌ك له چوار پارچه‌كه، كه پێده‌چێت سێیه‌م پارچه بێت و به‌ڵام فیداكاره و له مه‌ترسیدایه و دانیشتوانی هه‌میشه پێشمه‌رگه بن. ده‌بێت له مه‌كته‌ب بخوێنرێت، نه‌ك بۆ شۆڤینیه‌ت و تیرۆر.
ئه‌وه‌ی بیه‌وێت چۆكی میلله‌تی ئێمه بله‌رزێنێت و ده‌بێت ئه‌وها روو له میلله‌تی خۆمان و ئه‌وانیش بكه‌ین و بڵێین نه‌تانزانیوه.
پێش ئه‌فغانستانیش له گفتۆگۆكانماندا هه‌بوو، كه ده‌بێت حاڵی خۆمان چاكتر بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وام بێت له پشتیوانیمان. ئه‌م میلله‌ته 30 ساڵه حوكمێكی زۆر حكومه‌تێكی زۆر یه‌كگرتوویی پێشكه‌وتووی كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی به شێوه‌یه‌كی ئه‌وتۆ كه خه‌ڵك له ژیانی خۆشدا گرفته‌كانی كه‌متر له بیر بێت؛ تێیدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووین. هه‌ر بۆیه له‌و سه‌ری ئاسیا، ئه‌فغانستان تووشی كێشه ده‌بێت، خه‌ڵكی ئێمه ده‌ترسێت، كه‌واته شتێك هه‌یه ده‌مانترسێنێت. نیگه‌رانییه‌ك له میلله‌تی ئێمه هه‌یه و هۆكاره‌كانی ئه‌وه نییه ئه‌مه‌ریكا ده‌كشێته‌وه یان نا، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كێشه له سیستمی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئیداری ئێمه‌دا كۆتایی نه‌هاتووه، تا میلله‌ت پشتی قایم بێت.
پرسیار: ره‌نگه كێشه له لێدوانی سیاسییه‌كانیش هه‌بێت؟
سه‌رۆ قادر: ئێمه بینیمان كاتێك دامه‌زراوه‌ی حكومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای قانوون درووست بێت و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی سیاسی وڵات به پێی قانوون و به پێی روانگه‌ی نیشتمانی بێت و هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌ك ئه‌و پرۆگرامه‌ی كه پێویسته لێی جێبه‌جێ نه‌كات به هه‌ڵبژاردن سه‌رنه‌كه‌وێت و تا ئه‌و كاته‌ی حزب وه‌ك مه‌زهه‌ب ببێته دین و ئیمانی لایه‌نگرانی و تا ئه‌و كاته‌ی به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی به یه‌ك لێدوان بتوانێت وڵات بشێوێنێت و كاتێك هه‌ندێك سیاسه‌تمه‌دار و سیاسی بۆیان هه‌بێت فڕۆكه‌خانه‌ی وڵاته‌كه‌ت بخه‌نه مه‌زادی مامه‌ڵه‌ی زۆر سه‌یر و كاتێك هه‌ست ده‌كه‌ی قانوون ده‌به‌زێندرێت و هاووڵاتی به ئاشكرا ئه‌و حاڵه ده‌بینین ئێستا له سلێمانی خه‌ڵك زاره‌تره‌ك بوون له ترسان. ئه‌مه وڵاتی ئێمه‌یه. ئێمه ناتوانین بڵێین من له شاری خۆم دیموكراتم و تۆ دیكتاتۆری، دیموكراسی و دیكتاتۆری نیزامه، وه‌ته‌ن شمووله، هه‌موو وڵاته، ده‌بێت وڵاته‌كه‌مان وا لێبكه‌ین، هاووڵاتی له هه‌ڵه‌بجه تا تاخۆ، دڵنیا بن حكومه‌تێكی یه‌كگرتوو هه‌یه، سوپایه‌كی هه‌یه و پێشمه‌رگه‌یه و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی راهێنانی پێده‌كات و سه‌ركرده‌ی سیاسی هه‌ن، وڵات پێش حزب و پۆست به‌لایانه‌وه گرنگه، ئه‌مه ئه‌گه‌ر گشتیی نه‌بێت، ئه‌م واقیعه له كوردستاندا هه‌یه، كه هه‌یه، ترس درووست ده‌كات، به‌ڵام ترسه‌كه درووست نییه، وه‌ك ئه‌وه‌یه یه‌كێك له مار ده‌ترسێت، به‌ڵام ده‌بینێت گوریسی ره‌شه.
پرسیار: ئه‌ی خوێندنه‌وه‌یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكا هه‌بووه، له هه‌رێم و ئه‌فغانستان وه‌ك یه‌كه؟
سه‌رۆ قادر: به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان جیهانییه. ئه‌و حسابه گچكۆگانه‌ی ئێمه له هه‌رێم ده‌یكه‌ین یان ئه‌فغانییه‌كان ده‌یكه‌ن وا نین، پێنج مانگ پێش ئێستا، له سایتی سه‌نته‌ره‌كه‌مان، توێژه‌رێكی په‌یمانگه‌ی واشنتن میوانمان بوو، ئه‌و كات وتی: شه‌ڕی سارد چووه‌ته قۆناغی نوێوه، بۆیه ده‌بێت ده‌وڵه‌تان و میلله‌تان خۆیان پته‌و بكه‌ن، چونكه ئه‌مه‌ریكا ناچاره جێگۆڕكێ به هێزه‌كانی بكات له به‌رامبه‌ر چین و رووسیا و ئێران و له‌وانه‌یه توركیاش بكه‌ونه ناو ئه‌و هاوكێشه‌یه، ئه‌و وڵاتانه دیموكرات نین، به‌ڵام توانایان هه‌یه و به تایبه‌تی چین، كه هێزێكی مرۆیی و ئابووری و سه‌ربازی زۆر گه‌وره‌یه و ئه‌مه‌ریكا ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه له 2030دا ببێته پێگه‌ی یه‌كه‌م و ئه‌و كات ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یاری مار و په‌یژه، كه له‌گه‌ڵ سۆڤییه‌تی پێشوو هه‌یبوو، بۆیه ئه‌مه‌ریكا له كوێ پێویست بوو ده‌مێننه‌وه و له كوێ پێویست نه‌بوو ده‌ڕۆن. به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان جیهانییه و گۆی زه‌وییه.
كێشه‌ی كورد كێشه‌یه‌كی دادوه‌رانه‌یه، وه‌ك چۆن كێشه‌ی یه‌هود كێشه‌یه‌كی عادل بوو، بوو به كێشه‌ی ئه‌وروپا و غه‌یری ئه‌وروپاش، ئازاردانی میلله‌تێك له به‌رلین، گه‌یشته ئه‌وه‌ی به‌ڵێنیان پێ بده‌ن و ئه‌و له‌كه نه‌نگیی و سته‌مه‌ی هه‌بوو هه‌ڵیانگرت. ئه‌نتی سامی به ئه‌خلاق و به قانوون یاساغ كراوه.
له 1991ه‌وه به نزیكه‌یی به‌رگری كردن له كوردان له چوار وڵات‌دا، ئه‌و هه‌موو سته‌مه‌یان لێده‌كرێت، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوردن و ناسنامه‌ی تایبه‌تیان هه‌یه و زمانیان جیاوازه، ئه‌نفالیان ده‌كه‌ن، رایان ده‌گوێزن، زمانیان ئینكار ده‌كه‌ن و ده‌ریان ده‌كه‌ن و هیچ كوردێك له هیچ كوێیه‌كی كوردستان له ئه‌ماندا نییه و هیچ پاسپۆرتێكی نییه به دڵی خۆی سه‌فه‌ر بكات و بتوانێت بازرگان بێت، یان سیاسه‌تمه‌دار بێت و به مناڵه‌كانی بڵێت ئه‌م خانووه هی باپیرتانه و بۆ ئێوه به‌جێماوه. ته‌بعه‌ن دونیا ئه‌م قه‌زیه‌یه‌ی به‌لاوه گرنگه، بۆیه دۆسته‌كانی ئێمه له دۆسته‌كانی ئه‌فغانستان زۆر جیاوازن.