تۆمه‌تبارێك به‌هۆی هێرشكردنه سه‌ر پیره‌پیاوێك ده‌ستگیركرا
به ڤیدیۆ.. تۆمه‌تباره‌كه به توندی له پیره‌پیاوێك و كچه‌كه‌ی ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر تۆمه‌تبارێكیان له پارێزگای قاهیره ده‌ستگیركرد، كه له پیاوێكی پیر و كچه‌كه‌ی ده‌دات، رووداوه‌كه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان درووستكرد، دوای ئه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرایه‌وه، كه زۆر به توندی له پیرپیاوهكه و كچه‌ی ده‌دات.
دادگای گشتیی میسر له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، یه‌كه‌ی چاودێری و لێكۆڵینه‌وه‌ی دادگا، چاودێریی گرته ڤیدیۆییه‌كی كردووه، كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه تێیدا تۆمه‌تبارێك له باڵه‌خانه‌یه‌كی ناوچه‌ی "عه‌ین شهمس" له قاهیره به توندی له پیره‌پیاوێك و كچه‌كه‌ی ده‌دات، دادگاش بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ تۆمه‌تباره‌كه ده‌ركرد.
له بهیناننامهكهی دادگای گشتیی میسردا هاتووه، پۆلیس راسپێدرابوون لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌و ناوچه‌یه‌دا بكه‌ن، دوای ئه‌وه پۆلیس ناسنامه و شوێنی داواكراوه‌كه‌ی ئاشكرا كردووه و چه‌ند كه‌سێكیش شاهێدیان له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه داوه.
ئاماژه به‌وه‌ش كرا، به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان، كچی قورانییهكه و كچی تۆمه‌تباره‌كه پێشتر له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتبوون ماڵه‌كانیان بهجێبهێڵن و بۆ پارێزگای ئه‌سكه‌نده‌ریه بڕۆن، لای پاسه‌وانی باڵه‌خانه‌كه‌ش داوای قه‌رزیان كردووه، پاسه‌وانه‌كه زانیویه‌تی به‌نیازی رۆیشتنن، بۆیه كه‌سوكاری كچه‌كانی ئاگاداركردووه‌ته‌وه.
دادگا له به‌یاننامه‌كه‌یدا ئاشكرایكرد، تۆمەتبارەکە ده‌ستگیركراوه و لە لێکۆڵینەوەکاندا دانی بەوەدا ناوە، کە ئەو دەستدرێژیی کردووەتە سەر قوربانییەکان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تووڕە بووە، لەوەی کچی قوربانیەکە، کچەکەی ئه‌وی هان داوە بۆ ڕۆیشتن و جێهێشتنی ماڵ".
د.ی