په‌یامێكی نوێ له تاڵیبانه‌وه بۆ ئه‌شره‌ف غه‌نی و جێگره‌كه‌ی
بڕیاری نوێی هه‌یه بۆ به‌رپرسانی پێشووی حكومه‌تی وڵات

K24 - هه‌ولێر:
تاڵیبان له بڕیارێكی نوێ‌دا رایگه‌یاند، لێخۆشبوو‌ن بۆ هه‌موو به‌رپرسانی حكومه‌تی پێشوو ده‌رچووه، به "ئه‌شره‌ف غه‌نی"ی سه‌رۆكیشه‌وه، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه و له ئه‌فغانستاندا بژین.
خه‌لیل ره‌حمان حه‌قانی، به‌رپرس له بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له چاوپێكه‌تنێكی كه‌ناڵی "جیۆ"ی پاكستانی گوتی: "تاڵیبان لێخۆشبوونی بۆ "ئه‌شره‌ف غه‌نی" سه‌رۆكی ئه‌فغانستان و "ئه‌مروڵڵا ساڵح" جێگری سه‌رۆك ده‌ركردووه، داوایان لێده‌كه‌ین بگه‌ڕێنه‌وه وڵات ئه‌گه‌ر حه‌زده‌كه‌ن".
گوتیشی: "تاڵیبان دوژمنكاری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی له‌كارلادراو "ئه‌شره‌ف غه‌نی" و جێگره‌كه‌ی "ئه‌مروڵڵا ساڵح" نییه، بۆ راوێژكاری نه‌ته‌وه‌یی "حه‌مه‌دوڵڵا موحیب"یش به هه‌مان شێوه".
حه‌قانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له غه‌نی و جێگره‌كه‌ی و راوێژكاره نه‌ته‌وه‌ییه‌كه خۆشبووین، له‌سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌رماندانه‌ش خۆشبووین، كه له دژی ئێمه جه‌نگاون، ئه‌وان ئێستا كه‌سێكی ئاسایین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت وڵات به‌جێبهێڵن، داوا ده‌كه‌ین ئه‌وه نه‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن تاڵیبان تۆڵه‌یان لێده‌كاته‌وه، دوژمنه‌كانن وا بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
حه‌قانی به‌ڵێنیدا، هه‌موو پێكهاته‌كانی وڵات له سه‌قامگیریدا بژین، جه‌ختیشی كرده‌وه، "به تاجیك و به‌لوش و هه‌زازه و پشتۆوه، هه‌ر هه‌مووان برای ئێمه‌ن".
د.ی