ئێران دان بە دەستێوەردانی سەربازی لە عێراق و سووریا دادەنێت

"ھاوكاری عێراق و سووریا دەكەین"

K24 - ھەولێر

وەزیری بەرگری ئێران دەڵێ، ھاوكاری عێراق و سووریا دەكەین و ھەموو ھەڕەشەكردنێكش بە ھەڕەشە وەڵام دەدەینەوە.

حوسێن دەهقان، وەزیری بەرگریی ئێران رایگەیاند: "هیچ لایەن و وڵاتێك ناتوانن بەر بە بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەمان بگرن، هەموو هەڕەشە کردنێکیش بە هەڕەشە وەڵام دەدەینەوە".

دەهقان گوتیشی: "کاتێك لە رووی سەربازیییەوە هاوکاری عێراق و سووریا دەکەین مانای وایە پارێزگاری لە بەشێك لە جیهانی ئیسلامی دەکەین، ئەمەش ستراتیجی ئێرانە".

دەستێوەردانە سەربازییەکانی تاران لە كاروباری ناوخۆیی وڵاتانی ناوچەکە، کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی قوڵتر کردووەتەوە و ناڕەزایەتی وڵاتە عەرەبییەکانی لێکەوتووەتەوە.