بۆگدانۆڤ: با توركیا بەڵگەكانی سەبارەت بە ھاوكاریكردنی رووسیا بۆ پەكەكە بخاتەڕوو

"ھێرشی توند دەكاتە سەر توركیا"

K24 - ھەولێر

نێردەی تایبەتی سەرۆكی رووسیا بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا داوا لە ئەنقەرە دەكات بەڵگەكان لەبارەی ھاوكاریكردنی رووسیا بۆ پەكەكە بخاتەڕوو.

میخائیل بۆگدانۆڤ، نێردەی تایبەتی سەرۆکی رووسیا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا، هێرشی توندی کردە سەر تورکیا و داوای لێکرد بەڵگەکانی بخاتەڕوو، سەبارەت بە تۆمەتبارکردنی رووسیا لە لایەن ئەنقەرەوە بە پێشکەشکردنی هاوکاری سەربازی بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە).

دوای ئەوەی ئەوەی كە پەیوەندییەكانی رووسیا و توركیا گرژی تێكەوت، لە ماوەی رابردوودا چەندین جار رووسیا بە ھاوكاری كردنی پەكەكە لە دژی توركیا تۆمەتباركراوە، لەم ماوەیەدا رەجەب تەیب ئەردۆغان، رووسیای تۆمەتبار کرد بەوەی چەکی بەرگریی ئاسمانی رادەستی پەکەکە کردووە، بۆ ئەوەی لە دژی سوپای تورکیا بەکاری بهێنن.