"واده‌ی یه‌كه‌م یاریی مباپێ به درێسی ریال مه‌درید ئاشكرا كرا"
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی فه‌ره‌نسا، رۆژی 11ـی مانگی داهاتوو یەکەمین دەرکەوتنی کیلیان مباپێ دەبێت لەگەڵ یانەی ریال مەدرید.
بەپێی کەناڵی گۆڵی ئیسپانی کیلیان مباپێ هێرشبه‌ری پاریس سانجێرمان بۆ یەکەمجار بە درێسی ریال مەدرید دەردەکەوێت و ئەم یاریزانە فەرەنسیە لە وادەی دیاریکراو بەرامبەر سێلتاڤیگۆ لە گەڕی چوارەمی لالیگا لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ یاریی بۆ ریال مەدرید دەکات.
سەرچاوەکە هێمای بۆ ئەوش کردووە ریال مەدرید بە تەواوەتی نزیکە لە یەکلاکردنەوەی گرێبەستی مباپێ و چاوەرێ دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوو بگەنە رێککەوتنی کۆتایی.
كلیان مباپێ ته‌مه‌ن 22 ساڵ، له یانه‌ی مۆناكۆ ده‌ركه‌وت، له هاوینی 2018 به گرێبه‌ستێكی 145 ملیۆن یۆرۆ روویكرده پاریس سانجێرمان، له‌گه‌ڵ یانه پاریسییه‌كه له كۆی 174 یاری 134 گۆڵ و 63 ئاسیستی كردووه.