پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی پڕۆفیسۆر نادر نادرۆڤ

كۆچكردوو خاوەنی دەیان كتێب و و سەدان توێژینەوەی زانستی بوو و رۆڵێكی كاریگەری لە یەكخستنی كوردانی كازاخستان و وڵاتانی سۆڤییەتی پێشوودا هەبوو

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی

K24- هه‌ولێر:

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی پرۆفیسۆر نادر نادرۆڤ، نووسه‌ر و تویژه‌ری زانستی و نه‌ته‌وه‌یی كوردی كازاخستان، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌كه‌ی و ته‌واوی كوردانی كازاخستان كرد و دووپاتیكرده‌وه‌، پرۆفیسۆری كۆچكردوو رۆڵێكی كاریگەری لە یەكخستن و سەرپەرشتیی كاروباری كوردانی كازاخستان و وڵاتانی سۆڤییەتی پێشوودا هەبوو و لەدەستدانی خەسارەتێكی گەورەیە.

ده‌قی پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆك بارزانی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی پرۆفیسۆر نادر نادرۆڤ:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی زانستی و نەتەوەیی و جەماوەریی كوردانی كازاخستان پڕۆفیسۆر (نادر نادرۆڤ)ـم بیست. نادر نادرۆڤ زانای ناوداری كورد و خاوەنی دەیان كتێب و و سەدان توێژینەوەی زانستی بوو و ڕۆڵێكی كاریگەرشی لە یەكخستن و سەرپەرشتیی كاروباری كوردانی كازاخستان و وڵاتانی سۆڤییەتی پێشوودا هەبوو و لەدەستدانی خەسارەتێكی گەورەیە.

پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و ناوەندە ئاكادیمی و جەماوەرییەكانی كوردانی كازاخستان و سەرجەم كوردانی وڵاتانی سۆڤییەتی پێشوو دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای مەزن داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو نادر نادرۆڤ بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیه راجعون

مسعود بارزانی

24ـی ئابی 2021

Fly Erbil Advertisment