ئاسایشی رۆژئاوا: له هۆل دوو منداڵ رفێندران
رفێنه‌ره‌كان جلوبه‌رگی هێزه‌كانی ئاسایشیان له‌به‌ر كردووه و ئه‌و دوو منداڵه‌یان رفاندووه
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریا، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له كه‌مپی هۆل دوو منداڵی خوار پێنج ساڵیی رفێندراوون.
ئاسایش له به‌یاننامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: گرووپ و شانه نوستووه‌كانی داعش، دوو منداڵی كچیان رفاندووه، كه ته‌مه‌نیان له خوار 5 ساڵه‌وه‌یه.
روونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و دوو منداڵه كچه خوشكن و دایك و باوكیان نه‌ماوه و یه‌كێكیان چوار ساڵ و ئه‌وی دیكه‌یان 3 ساڵه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، رفێنه‌ره‌كان جلوبه‌رگی هێزه‌كانی ئاسایشیان له‌به‌ر كردووه و ئه‌و دوو منداڵه‌یان رفاندووه.