پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانه‌وه‌

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی پرۆفیسۆری كۆچكردوو د. نادر نادرۆڤ كرد.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی پرۆفیسۆری كۆچكردوو د. نادر نادرۆڤ كرد.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌

بۆ بنەماڵەی پرۆفیسۆر د.نادر نادرۆڤ

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی زانا و کەسایەتیی نیشتمانپەروەری ناسراوی کوردی کازاخستان پرۆفیسۆر د. نادر نادرۆڤ-م پێگەیشت، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم. خوای دلۆڤان گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە ئێوە ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان